2 کاتژمێر پێش ئێستا 121 جار خوێنراوەتەوە

سعودیە و عێراق هەماهەنگییە سەربازی و ئەمنییەكانی نێوانیان بەهێزتر دەكەن

پەیام

وەزیری بەرگریی سعودیە جەختی لە بەهێزكردنی هەماهەنگی سەربازی و پشتگیریكردنی سەقامگیری عێراق كردەوە.

خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگریی سعودیە، لە ڕیاز پێشوازی لە فەریق یەكەم روكن عەبدولئەمیر شەمەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق كرد و لە كۆبوونەوەیەكیاندا، هەردوولا پەیوەندییە سەربازی و بەرگرییەكانی نێوان هەردوو وڵات و دواین پێشهاتە هەرێمییەكانیان تاوتوێ كرد.
وەزیری بەرگریی سعودیە دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی هاوشانی عێراق دەوەستێت و پشتگیری لە ئاسایش، سەقامگیری و گەشەپێدانی دەكات. 

ئاماژەی بەوەش كرد كە عێراق "دراوسێیەكی ئازیزە" و جەختی لە قووڵی پەیوەندییە برایانەكانی نێوان هەردوو وڵات كردەوە.

هەروەها بن سەلمان باسی لە گرنگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و گۆڕینەوەی زانیارییەكان كرد بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان و پاراستنی ئارامی ناوچەكە. 

ڕاشیگەیاند كە سعودیە لە پاڵپشتییەكانی بۆ عێراق بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق بەتەواوی دەستەبەر دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەر گەڕاندنەوەى فڕۆکەیەک، بەرپرسێک لە وەزارەتى گواستنەوەی عێراق دوورخرایەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعودیە و عێراق هەماهەنگییە سەربازی و ئەمنییەكانی نێوانیان بەهێزتر دەكەن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای فیدراڵیی لەبارەى پرسی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: سوپا بنكه‌ و باره‌گای گرووپه‌ چه‌كداره‌كان گه‌مارۆ ده‌دات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی زەیدی: کۆتایی مانگی نۆ هێزە بیانییەکان دەکشێنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ پرسى چەکدادانی گرووپە چەکدارە عێراقییەکان و هەڵوێستى ئێران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ناوخۆی عێراق: هەڵدانی هەر درۆنێک وەک ڕەفتارێکی تیرۆریستی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگی هەشت ساڵەی عێراق ـ ئێران کە ملیۆنێک قوربانى خستەوە 38 ساڵ بەسەر كۆتاییهاتنیدا تێپەڕى

سەرەتا