2 کاتژمێر پێش ئێستا 191 جار خوێنراوەتەوە

دادگای فیدراڵیی لەبارەى پرسی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

پەیام 

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دادگای فیدراڵیی عێراق سەبارەت بە پرسی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆببێتەوە، ئەمەش دوای سكاڵایەكی یاسایی دێت كە داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە دەكات.

بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 19ی ئاب، دادگاكە تایبەت بە دۆسیەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە.

ئەم دانیشتنە لەسەر بنەمای سكاڵایەكە كە لەلایەن سێ فەرمانبەر بە ناوەكانی (ئەحمەد محەمەد ساڵح، هادی حەمەڕەشید و سەرتیب ناسیح) لە دژی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە.

سكاڵاكاران داوا دەكەن دادگا بڕیاری ژمارە (56)ی ساڵی 2015ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە نادەستووری بناسێنێت، كە بەهۆیەوە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی ڕاگیراوە.

هەروەها داواكاری سەرەكی سكاڵاكە بریتییە لە پابەندكردنی حكومەت بە دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و خەرجكردنی تەواوی شایستە داراییە كەڵەكەبووەكان بە كاریگەریی ڕابردوو، واتە لەو ڕێكەوتەوەی كە هەر فەرمانبەرێك بەپێی یاسا شایستەی پلەبەرزكردنەوە بووە و بۆی ئەژمار نەكراوە.

ئەم جموجۆڵەی دادگای فیدراڵی لە كاتێكدایە، رۆژى پێنجشەممە 13ى 8ى 2026 وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە فەرمی گشتاندنی بۆ دەستپێكردنەوەی ڕێكارەكانی پلەبەرزكردنەوە كردووە.

بڕیارەكەی دادگا دەتوانێت یەكلاكەرەوە بێت بۆ چەسپاندنی مافە داراییەكانی فەرمانبەران بۆ ئەو ساڵانەی كە پلەبەرزكردنەوەیان تێدا ڕاگیرابوو، كە بارگرانییەكی زۆری دارایی بۆ فەرمانبەران دروست كردبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەر گەڕاندنەوەى فڕۆکەیەک، بەرپرسێک لە وەزارەتى گواستنەوەی عێراق دوورخرایەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعودیە و عێراق هەماهەنگییە سەربازی و ئەمنییەكانی نێوانیان بەهێزتر دەكەن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای فیدراڵیی لەبارەى پرسی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: سوپا بنكه‌ و باره‌گای گرووپه‌ چه‌كداره‌كان گه‌مارۆ ده‌دات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی زەیدی: کۆتایی مانگی نۆ هێزە بیانییەکان دەکشێنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ پرسى چەکدادانی گرووپە چەکدارە عێراقییەکان و هەڵوێستى ئێران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ناوخۆی عێراق: هەڵدانی هەر درۆنێک وەک ڕەفتارێکی تیرۆریستی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگی هەشت ساڵەی عێراق ـ ئێران کە ملیۆنێک قوربانى خستەوە 38 ساڵ بەسەر كۆتاییهاتنیدا تێپەڕى

سەرەتا