پێش 4 هەفتە 565 جار خوێنراوەتەوە

پلانی کوشتنی مێسی و کریستیانۆ لە کاتی مۆندیال ئاشکرا دەبێت

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیالی 206دا، زۆرترین هەڕەشەی ئاراستە کراوە، لەوانەش هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی خۆکوژی.

 ڕاپۆرتێکی پۆلیسی ئەمریکا ئاشکرای کردووە کە پێش یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی ئەرجەنتین بەرانبەر ئوردن، کەسێک پەیوەندی بە فڕۆکەخانەی دالاسەوە کردووە و هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە لەگەڵ دوو کەسی دیکەدا بە چەک و تەقەمەنی دەستکردەوە دەچێتە ناو یاریگاوە و بە تایبەتی مێسی وەک ئامانجی سەرەکی خۆیان دەستنیشان کردووە.

ئەم جۆرە هەڕەشانە تەنیا لەو یارییەدا نەبوون، بەڵکو پێش یاری قۆناغی 16ـی ئەرجەنتین دژی هەڵبژاردەی میسر، هەڕەشەی هاوشێوە دووبارە بوونەتەوە، پۆلیسی ناوچەکە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پێگەیشتووە کە تێیدا بانگەشەی ئەوە کراوە بۆمب لەناو تەنەکەی خۆڵەکانی یاریگاکەدا چێنراوە.

دوای ئەم پێشهاتە، هێزە ئەمنییەکان بە هاوکاری سەگی پۆلیسی تایبەت بە دۆزینەوەی تەقەمەنی، پشکنینێکی وردیان بۆ ناوەوە و دەرەوەی یاریگاکە ئەنجامدا، دوای گەڕان و بەدواداچوونێکی توند، دەرکەوت کە هیچ بۆمبێک لەو شوێنەدا نییە و ئاگادارکردنەوەکە ناڕاست بووە.

هاوکات، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش ڕووبەڕووی کێشەی ئەمنی بووەتەوە لە هۆتێلی مانەوەی هەڵبژاردەی پورتوگال لە هیوستن،  پیاوێکی گومانلێکراو زانیاری وردی لەسەر شوێنی مانەوەی ڕۆناڵدۆ ویستووە، کە دوای دوو ڕۆژ پۆلیس لە ناو هۆتێلەکەدا دەستگیری کرد، لە تۆرۆنتۆش پیاوێکی دیکە دەستگیرکرا کاتێک هەوڵیدا لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بچێتە ناو بەرزکەرەوەیەکەوە (ئەسانسۆر) و دواتر لە کاتی لێکۆڵینەوەدا ڕایگەیاند کە تەنیا ویستوویەتی وێنەیەکی سێڵفی لەگەڵدا بگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد و ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی سێرهۆ گیراسی پاشەکشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ گرێبەستێک لە میلان تێک دەدات

سەرەتا