پێش 4 هەفتە 496 جار خوێنراوەتەوە

سیمیۆنی داهاتووی جولیان ئالڤارێزی یەکلا کردەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

دێیگۆ سیمیۆنی جارێکی دیکە سەبارەت بە جولیان ئالڤارێز،، بەرشەلۆنە بێهیوا دەکات و ڕایگەیاند، ئەتلەتیکۆ مەدرید پێشتر بڕیاری خۆیداوە.

 سیمۆنی لە بارەی دەنگۆکانی چوونی ئالڤارێز بۆ بەرشەلۆنە هاتە دەنگ و وتیی: ئێمە پێشتر لە بارودۆخی هاوشێوەدا بووین، وەک ئەوەی پێشتر لەگەڵ ئەنتوان گریزمان ڕوویدا، من هیچ ڕێگەیەکی دیکە نابینم جگە لەوەی تەنیا سەرنجمان لەسەر لایەنە وەرزشییەکە بێت، چونکە ئەمە بەرپرسیارێتی ئێمەیە و هەوڵ دەدەین یارمەتی بدەین وەک چۆن لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا یارمەتیمان داوە.

ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەکە هیوادرە جولیان بگەڕێتەوە و هەموو ئەو شتانەیان پێ ببخشێتەوە کە لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا پێشکەشی کردوون، چونکە زۆری پێشکەشی یانەکە کردووە و کاریان ئەوەیە هاوکاری بن بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە گەشەکردن و باشترکردنی ئاستی خۆی.

لە کۆتایدا سیمیۆنی ئاشکرای کرد، ئەتلەتیکۆ پێشتر بڕیاری خۆیداوە و سیمیۆنی نافرۆشن  و بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە زۆر بەباشی ئەوەی ڕوون کردووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد و ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی سێرهۆ گیراسی پاشەکشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ گرێبەستێک لە میلان تێک دەدات

سەرەتا