4 رۆژ پێش ئێستا 347 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆدری لە نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید خۆی یەکلا کردووتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ڕۆدری ئیسپانی و یاریزانی مانچستەر سیتی لە نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید خۆی یەکلا کردووتەوە.

 بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی "ئاسی"ـی ئیسپانی، یانەی شاهانە هێشتا بژاردەی یەکەم و دڵخوازی ڕۆدرییە، کە خەون بە پۆشینی درێسی یانەی مێرنگی و یاریکردن لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆوە دەبینێت.

لە لایەکی دیکەوە، بەرشەلۆنە بە وردی چاودێری چۆنییەتی بەڕێوەچوونی گفتوگۆکنئ نێوان مانچستەر سیتی و ڕیاڵ مەدرید دەکات، بۆ ئەوەی لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی نێوانیان، هەوڵەکانی خۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە دەستپێبکات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە کارگێڕی بلاوگرانا پەیوەندی بە بەرپرسانی مانچستەر سیتییەوە کردووە بۆ پرسیارکردن لەسەر دۆخی یاسایی و گرێبەستی یاریزانەکە، ئەمەش گرنگیپێدانی یانە کەتەلۆنییەکە بە تواناکانی ئەم یاریزانە پیشان دەدات.

بەرشەلۆنە پێیوایە ڕۆدری بژاردەیەکی گونجاوە بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاست، بەتایبەت لە سایەی پێکانە بەردەوامەکانی فرێنکی دی یۆنگی هۆڵەندی، بەڵام ڕۆدری بڕیاریداوە ڕیاڵ مەدرید هەڵبژێرێت و ڕوو لە بەرشەلۆنە ناکات و لەو بڕیارەشی ئاگاداری بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکەی کردووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 خولەک پێش ئێستا

    پلانی کوشتنی مێسی و کریستیانۆ لە کاتی مۆندیال ئاشکرا دەبێت

  • 50 خولەک پێش ئێستا

    سیمیۆنی داهاتووی جولیان ئالڤارێزی یەکلا کردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    😱فابریزیۆ ڕۆمانۆ بۆمبەکەی لەسەر ڕۆدری تەقاندەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری لە نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید خۆی یەکلا کردووتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی تۆرێسی بۆ پاریس سان جێرمان دیاری کرد

  • پێش 1 هەفتە

    ئینریکی سزای بارکۆلا دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فرۆشتن لە ڕۆدری دیاری دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پلانی دووەمی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی ئالڤارێز ئاشکرا دەبێت

سەرەتا