3 کاتژمێر پێش ئێستا 126 جار خوێنراوەتەوە

داوا له‌ نێوه‌ندگیره‌كان ده‌كرێت ته‌لئه‌بیب ناچار بكه‌ن پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كان بێت

په‌یام

بزووتنەوەی حەماس داوا لە نێوەندگیرەکان دەکات ئیسرائیل ناچار بکەن پابەندی بەندەکانی قۆناغی یەکەمی ئاگربەست بێت، هاوکات ڕەزامەندیشی لەسەر نەخشەڕێگای قۆناغی دووەمی پلانەکەی ترەمپ بۆ کشانەوەی تەواوەتی و ئاوەدانکردنەوەی غەززە دەربڕیوە. 

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بزووتنەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە شاندەکەیان بە سەرۆکایەتیی خەلیل حەییە، لەگەڵ شاندی نێوەندگیر و وڵاتانی کەفیلی ڕێککەوتنەکە بە سەرپەرشتیی میسر کۆبووەتەوە. لە کۆبوونەوەکاندا، حەماس جەختی لە پێویستیی پابەندکردنی ئیسرائیل بە جێبەجێکردنی تەواوی بەندەکانی قۆناغی یەکەم و ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان و لەشکرکێشییەکانی ناو کەرتی غەززە کردووەتەوە. 

بزووتنەوەکە ڕەزامەندیی خۆی بۆ نەخشەڕێگای قۆناغی دووەمی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕاگەیاند، کە لەلایەن نیکۆلای ملادینۆڤ، ڕێکخەری ئەنجوومەنی ئاشتی و نێوەندگیرەکانەوە پێشکەش کراوە. کە ئەم قۆناغە کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، گەیاندنی بەپەلەی هاوکارییە مرۆییەکان، دەستبەکاربوونی لیژنەی کارگێڕی، پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و جێبەجێکردنی خاڵەکانی دیکەی ڕێککەوتنەکە لەخۆ دەگرێت. 

حەماس دووپاتی کردەوە ئەوان پابەندی تەواوی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکەی شەرم شێخی میسر بوون، لە نێویاندا ئاڵوگۆڕی دیل و تەرمەکان و ڕاگرتنی پرۆسە سەربازییەکان. لەبەرانبەردا، ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی پابەندی قۆناغی یەکەم نەبووە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی چڕتر کردووەتەوە، قەیرانی مرۆیی قووڵتر کردووە و بە ئاشکرا نەخشەڕێگاکەی ڕەتکردووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    داوا له‌ نێوه‌ندگیره‌كان ده‌كرێت ته‌لئه‌بیب ناچار بكه‌ن پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كان بێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەسقەت دەیەوێت لە گەرووى هورمزەوە پێگەی جیۆپۆلیتیكی خۆی بەهێز بكات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران بۆ كوشتن یان دیلكردنی هەر سەربازێكی ئەمریكی 30 هەزار دۆلار خەڵاتى دیاریکردووە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێکى باڵاى بزووتنەوەی حەماس بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێك لە میسرە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە هێرشێکی ئاسمانییدا لە باشووری لوبنان ١١ کەس کوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران و عومان لەسەر نەخشەیەكی ئارامی كەشتیوانی لە هورمز ڕێك كەوتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مۆڵەتە 60 ڕۆژییەکە ڕوو لە کۆتاییە و ئەمریكا فشار دەكات و ئێرانیش ملکەچ ناکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بڕیاری دەستپێكردنەوەی دانوستانمان لەگەڵ ئەمریكا نەداوە

سەرەتا