1 کاتژمێر پێش ئێستا
135 جار خوێنراوەتەوە
قالیباف له بهغدایه و لهگهڵ بهرپرسانی باڵای عێراق كۆ دهبێتهوه
پهیام
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران گەیشتە بەغدا و ڕایگەیاند؛ ئامانجی سەردانەکەی پتەوکردنی پەیوەندییە ئەمنییەکانە لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا بەبێ دەستوەردانی دەرەکی.
ئهمڕۆ چوارشەممە، قالیباف بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، لەلایەن عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانەوە پێشوازی لە شاندە ئێرانییەکە کراوە.
سەرۆکی پەرلەمـانی ئێران پاش گـەیشتنی به فڕۆكهخانهی بهغدا، لە شوێنی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا وتارێکی پێشکەش کرد. لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە دا کە دەیانەوێت هاوکارییەکانی نێوان سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە خێراتر بکەن و ئەو سیستەمە نوێیەش بەبێ دەستوەردانی وڵاتانی بیانی بەڕێوە بچێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، قالیباف داوای لە وڵاتانی ئیسلامیی ناوچەکە کرد کار بۆ بونیادنانی پەیوەندیی ئەمنیی قووڵ بکەن کە پاڵپشت بێت بە هاریکارییەکی ئابووریی بەردەوام. هاوکات جەختی لەوەش کردەوە کە وڵاتەکەی بەتەواوی ئامادەیە بۆ جێبەجێکردن و هێنانەدیی ئەو مۆدێلە ناوچەییە.
قالیباف له سهردانهكهیدا لهگهڵ سهرۆكی پهرلهمانی عێراق و دهسهڵاتدارانی بهغدا كۆ دهبێتهوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە