2 کاتژمێر پێش ئێستا 161 جار خوێنراوەتەوە

ڕاپۆرت؛ ئیسرائیل بۆچی فڕۆکەخانەکانی سوریای بۆردومان کرد و؛ ئەو شوێنە چی تێدا بووە؟

پەیام

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" ئیسرائیل بە ئامانجی ڕێگریکردن لە جێگیرکردنی سیستەمی چەکی پێشکەوتووی تورکیا، هێرشيی ئاسمانی کردوه‌ته‌ سەر بنکەی ئاسمانیی ئەبوو ئەلزوھوور لە باکووری سووریا، ئەمەش نیگەرانیی لای کاربەدەستانی سووریا دروست کردووە. 

بەپێی ڕاپۆرتێکی "ئەکسیۆس" کە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیلییەوە بڵاوکراوەتەوە، تەلئەبیب ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی ئاگادار کردووەتەوە کە هێرشە ئاسمانـییەکەی ڕۆژی سێشەممە بۆ سەر بنکەی ئەبوو ئەلزوھوور، بە مەبەستی پەکخستنی هەوڵەکانی ئەنقەرە بووە بۆ بەهێزکردنی پێگەی سەربازی و ناردنی چەکی پێشکەوتوو بۆ ئەو ناوچەیە. 

لە هێرشەکەدا لانی کەم هەشت بۆمب ئاراستەی هێڵەکانی نیشتنەوە و کۆگاکانی بنکە سورییەکە کراون کە نزیکەی ٧٢ کیلۆمەتر لە سنوورەکانی تورکیاوە دوورە، زیانی ماددی بەو شوێنانە گەیاندووە کە بەم دواییانە نۆژەن کرابوونەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە. 

له‌سه‌ر هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌ نووسینگـەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە حکومەتی سووریا ئەو تێگەیشتنە ئەمنییەی پێشێلکردووە کە پێشتر لەگەڵ ئیسرائیل واژووی کردبوو، دیمه‌شق ڕێگەی داوە هێزەکانی تورکیا لە بنکەیەکی ئاسمانی نزیک حەلەب جێگیر ببن. ئیسرائیل جەختی کردووەتەوە کە چەندین جار هۆشداریی داوەتە دیمەشق کە ناتوانێت بەرانبەر هەڕەشەکانی سەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆی بێدەنگ بێت، بەڵام سووریا گوێی بەو هۆشدارییانە نەداوە. 

لەبەرانبەردا، سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سووریا پێشتر ئیسرائیلی لە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی بنکەکە دڵنیا کردبووەوە و جەختی کردبووەوە کە هیچ نیتێکی دوژمنکارانەیان لە پشتەوە نییــە. 

ئەکسیۆس بڵاوی کردوەتەوە، کاربەدەستێکی تورکی رایگەیاندبووە تەواوی گێڕانەوەکانی ئیسرائیلی دوورن لە راستییەوە و ڕایگەیاندووە هیچ هێزێکی ئەوان لەو بنکەیەدا نییە، ئیسرائیلیشی تۆمەتبار کرد بەوەی بیانوو بۆ تێکدانی سـەقامگیریی ناوچەکە دەهێنێتەوە. 

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، لەسەر هێرشەکە رایگەیاندوە، "گرژییەکی بێ پاساوە و" خزمەت بە ئاسایشی ناوچەکە ناکات. 

ئەمە لە کاتێکدایە کە دیمەشق لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو هەوڵی داوە لە ڕێگەی سەنتەرێکی هەماهەنگی هاوبەش لە ئوردن بە بەشداری ئەمریکا و ئیسرائیل، ڕێککەوتنێکی ئەمنی نوێ بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ بکات، بەڵام لایەنی ئیسرائیلی پێشنیازەکەی ڕەتکردووەتەوە و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە باشووری سووریا چڕتر کردووەتەوە. ئیدارەی ترەمپیش داوای لە دیمەشق کردووە دان بەخۆدا بگرێت تا دوای هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیمارات ده‌ڵێت دوو مووشه‌كی بالیستی له‌ ئێرانه‌وه‌ هه‌ڵدراون و ئێرانیش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ ئیسرائیل بۆچی فڕۆکەخانەکانی سوریای بۆردومان کرد و؛ ئەو شوێنە چی تێدا بووە؟

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەبووزوھور لە پارێزگای ئیدلب بۆردوومانکرا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. سزای له‌سێداره‌دان بۆ ئامۆزایه‌كی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ركرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داوا له‌ نێوه‌ندگیره‌كان ده‌كرێت ته‌لئه‌بیب ناچار بكه‌ن پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كان بێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مەسقەت دەیەوێت لە گەرووى هورمزەوە پێگەی جیۆپۆلیتیكی خۆی بەهێز بكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران بۆ كوشتن یان دیلكردنی هەر سەربازێكی ئەمریكی 30 هەزار دۆلار خەڵاتى دیاریکردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێکى باڵاى بزووتنەوەی حەماس بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێك لە میسرە

سەرەتا