2 کاتژمێر پێش ئێستا 120 جار خوێنراوەتەوە

ئیمارات ده‌ڵێت دوو مووشه‌كی بالیستی له‌ ئێرانه‌وه‌ هه‌ڵدراون و ئێرانیش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌

په‌یام

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ڕایگەیاند دوو مووشەکی بالیستیی کە لە ئێرانەوە ئاراستەکراوە لە دەریادا کەوتوونەتە خوارەوە، هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە. 
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیمارات بڵاوی کردوەتەوە، بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیمارات، ئەو دوو مووشەکە بالیستییە کە دەستنیشان کراون و لە خاکی ئێرانەوە هەڵدراون، ئامانجیان پەکخستنی جموجۆڵی کەشتیوانی و ڕێڕەوە ئاوییەکان بووە، بەڵام پێش ئەوەی بگەنە ئامانجەکەیان لەناو ئاوی دەریادا کەوتوونەتە خوارەوە. 
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر هەڕەشەیەک و بە توندی ڕووبەڕووی هەر هەوڵێک دەبنەوە کە ئاسایشی وڵات، سەروەریی نیشتمانی، یان ئارامیی جموجۆڵی دەریایی لە ناوچەکەدا تێکبدات. هاوکات، وەزارەتەکە داوای لە هاووڵاتییان کرد زانیارییەکان تەنها لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگرن و خۆیان لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و هەواڵی نادروست بەدوور بگرن. 
لەبەرانبەردا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بە فەرمی ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە کە باس لە تێوەگلانی تاران دەکەن لە ئاراستەکردنی هەر جۆرە مووشەکێک بەرەو ئیمارات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیمارات ده‌ڵێت دوو مووشه‌كی بالیستی له‌ ئێرانه‌وه‌ هه‌ڵدراون و ئێرانیش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ ئیسرائیل بۆچی فڕۆکەخانەکانی سوریای بۆردومان کرد و؛ ئەو شوێنە چی تێدا بووە؟

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەبووزوھور لە پارێزگای ئیدلب بۆردوومانکرا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. سزای له‌سێداره‌دان بۆ ئامۆزایه‌كی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ركرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داوا له‌ نێوه‌ندگیره‌كان ده‌كرێت ته‌لئه‌بیب ناچار بكه‌ن پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كان بێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مەسقەت دەیەوێت لە گەرووى هورمزەوە پێگەی جیۆپۆلیتیكی خۆی بەهێز بكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران بۆ كوشتن یان دیلكردنی هەر سەربازێكی ئەمریكی 30 هەزار دۆلار خەڵاتى دیاریکردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێکى باڵاى بزووتنەوەی حەماس بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێك لە میسرە

سەرەتا