2 کاتژمێر پێش ئێستا
29 جار خوێنراوەتەوە
پزشكیان: جەنگ و دانوستان دوو بژاردەی هەمیشەكراوەی تارانن
پەیام
سەرۆك كۆماری ئێران ڕایگەیاند پێویستە ئێستا جەنگ كۆتایی بێت، چونكە وڵاتەكەی لە لوتكەی هێزێكی گەورەدایە.
مەسعوود پزشكیان، سەرۆككۆماری ئێران، لە تاران ڕایگەیاند باشترە جەنگ لەگەڵ ئەمریكا لەم كاتەدا كۆتایی پێ بهێنرێت، چونكە جیهان دانی بە سەركەوتنی ئێراندا ناوە و وڵاتەكەی لە پێگەیەكی بەهێزدایە.
پزشكیان جەختی كردەوە كە كۆتاییهێنان بە جەنگ بە واتای پاشەكشە لەبەردەم هێرشەكان و چەمانەوە بۆ ستەمكاری نایەت، بەڵكو ئێران تا كۆتا هەناسە بەرگری دەكات.
ناوبراو ئاماژەی بە ڕەشنووسی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن كرد، كە بە نێوەندگیری پاكستان ئامادە كراوە و بە "شەرەفمەندانە" وەسفی كرد، وتیشی هیچ خاڵێكی تێدا نییە كە بە واتای خۆبەدەستەوەدان بێت.
سەرۆككۆماری ئێران لە كۆتاییدا جەختی كردەوە كە بژاردەكانی جەنگ و دانوستان جێگرەوەی یەكدی نین و هەردووكیان وەك ئامراز لەبەردەستی ئێراندایە بۆ پاراستنی پێگە و بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە