1 کاتژمێر پێش ئێستا
57 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: ئێران چەكی ئەتۆمی هەبێت ئیسرائیل و ناوچەکە لەنێودەبات
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: ئاڕاستەی دانوستانەكان لەگەڵ ئێران ئاڵۆز بووە و دوای كوژرانی سەركردەكانیان كەس نازانێت كێ ئەو وڵاتە بەڕێوە دەبات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە دیدارێكیدا لەگەڵ ئێزگەی (دەبلیو ئەی بی سی77) دا ڕایگەیاند: كوژرانی ژمارەیەكی زۆری سەركردە ئێرانییەكان بووەتە ئاستەنگی سەرەكی لەبەردەم گەیشتنە ڕێككەوتنی نێوان وڵاتەكەی و ئێران.
هەر لەوبارەوە وتی: گۆڕانكاریی لە پێكهاتەی دەسەڵات وای كردووە دیاریكردنی ئەوەی كام لایەن دەسەڵاتی دانوستانی هەیە، قورس بێت.
ترەمپ باسی لەوەش كرد بەشێك لە كێشەكە بریتییە لە كوژرانی زۆرێك لە سەركردەكانی ئێران و ئاسان نییە ڕێككەوتن بكرێت لەم دۆخەدا و بە وردی نازانرێت كێ بە ڕاستی سەركردایەتی ئێران دەكات.
ئەو وتیشی: هێزی دەریایی ئێران كۆتایی هات، هێزی ئاسمانیی كۆتایی هات، سەركردایەتی كۆتایی هات.
سەرۆكی ئەمریكا جەختی كردەوە كاری لەپێشینەیان ڕێگرییە لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، چونكە بە قسەی ئەو "ئەگەر ئێران چەكی ئەتۆمی هەبێت ئەوا بەكاری دەهێنێت و ئیسرائیل و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێو دەبات".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە