1 کاتژمێر پێش ئێستا 152 جار خوێنراوەتەوە

تڕه‌مپ: دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران كات به‌فیڕۆدان

په‌یام

دۆناڵد ترەمپ دەستپێکردنی توندترین گەمارۆی بۆسەر ئێران ڕاگەیاند و دەڵێت، گەمارۆکە وێرانکەر دەبێت بۆسەر  ئابووری ئێران و، هۆشداریشی دا کە هەر وڵاتێک هاوکاری تاران بکات ڕووبەڕووی سزای قورس دەبێتەوە. 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد تاران باشترین دەرفەتی بۆ ڕێککەوتن لەدەست داوە، بۆیە ئێستا ڕووبەڕووی گەمارۆ و جەنگێکی ئابووریی بێپێشینە دەبێتەوە. بە وتەی ترەمپ، هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانی ئێران لەناوچوون، کارگە سەربازییەکانی وێران بوون و دراوەکەشی بەهای نەماوە. لەم چوارچێوەیەدا، گەمارۆ نوێیەکەی بە "ڕۆژی دابەزینی ئابووری" ناوبرد و داوای لە هاوپەیمانەکانی کرد بۆ گۆشەگیرکردنی تاران بێنە پاڵ واشنتن، جەختیشی کردەوە کە هەرگیز ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. 
ترەمپ هۆشدارییەکی توندی دایە ئەو وڵات و دامەزراوە دارایی و فڕۆکەخانانەی کە بەردەوام دەبن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران. 
ڕێکارە نوێیەکان ڕێگریکردن لە قاچاخی نەوت، ئاڵوگۆڕی کاڵا، گواستنەوەی نەختینە و کۆمپانیا وەهمییەکان دەگرێتەوە. هەروەها دووپاتی کردەوە لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئێراندا نییە، بەڵام ڕەنگە لە قۆناغێکدا دەست پێبکاتەوە. 
لەبەرانبەردا، عەبدولناسر هیمەتی، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران، پشتڕاستی کردەوە کە بەهۆی گەمارۆ دەریاییەکان و سەپاندنی زۆرترین سزا بەسەر وڵاتەکەدا، هەناردەی نەوتی ئێران لە دۆخی ئێستادا بەتەواوی وەستاوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 58 خولەک پێش ئێستا

    میسر و قه‌ته‌ر: پێویسته‌ ئازادیی كه‌شتیوانی له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بی و ده‌ریای سوور ده‌سته‌به‌ر بێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران كات به‌فیڕۆدان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیمارات ده‌ڵێت دوو مووشه‌كی بالیستی له‌ ئێرانه‌وه‌ هه‌ڵدراون و ئێرانیش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ ئیسرائیل بۆچی فڕۆکەخانەکانی سوریای بۆردومان کرد و؛ ئەو شوێنە چی تێدا بووە؟

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا.. فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەبووزوھور لە پارێزگای ئیدلب بۆردوومانکرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا.. سزای له‌سێداره‌دان بۆ ئامۆزایه‌كی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ركرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    داوا له‌ نێوه‌ندگیره‌كان ده‌كرێت ته‌لئه‌بیب ناچار بكه‌ن پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كان بێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مەسقەت دەیەوێت لە گەرووى هورمزەوە پێگەی جیۆپۆلیتیكی خۆی بەهێز بكات

سەرەتا