1 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
نزیكەی یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە نێو گەدەی سێ هاووڵاتی ئێرانیدا دۆزرایەوە
پەیام
لە پارێزگایەكی باكووری كوردستان نزیكەی یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە نێو گەدەی سێ هاووڵاتی ئێرانیدا دۆزرایەوە.
بەپێی ئەوەی ئیبراهیم تاش یاپان، پارێزگاری پارێزگای جولەمێرگ لە باكووری كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە: تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان سێ تۆمەتباریان دەستگیر كە پاش پشكنینی پزیشكی، دەركەوتووە بڕی 877.74 گرام ماددەی هۆشبەریان لەنێو گەدە و رێخۆڵەیاندا شاردووەتەوە.
پارێزگاری جولەمێرگ ڕایشیگەیاند: تۆمەتبارەكان ماددە هۆشبەرەكەیان خستووەتە نێو 96 پارچە كەپسول و قوتیان داوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە