59 خولەک پێش ئێستا
153 جار خوێنراوەتەوە
پاش سزادانى لەلایەن ئەمریکاوە، سەرۆكی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات
پەیام
سەرۆكی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی هۆشداری لە هەرەسهێنانی سەروەری یاسای نێودەوڵەتی دەدات لە دوای ئەوەی ئەمریكا سزای بەسەردا سەپاند.
توموكۆ ئاكانی، سەرۆكی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەنراوێكدا لە تۆڕی ئێكس بڵاوی كردەوە كە پێشبینی سەپاندنی سزای بەسەر خۆیدا كردووە، هەر بۆیە سەرسوڕماو نییە و نووسیی: گرنگ ئەوەیە ڕێگە نەدەین ئەوە ببێتە سەرەتای هەرەسهێنانی سەروەریی یاسای نێودەوڵەتی.
ئەو ڕاگەیەنراوە یەكەم كاردانەوەی سەرۆكی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بوو كە لەلایەن ئەمریكاوە سزای بەسەردا سەپێنرا و دادگاكەش ئەو ڕێكارانەی ئەمریكای بە هێرش بۆ سەر سەروەریی دادگاكە ناوبرد.
رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە و لە كاردانەوەی لێكۆڵینەوەی ئەو دادگایە لە تاوانەكانی قەوارەی زایۆنی لە كەرتی غەززە و دەركردنی بڕیاری دەستگیركردن بۆ ژمارەیەك لە بەرپرسی وڵاتان كە دانیان بە دادگاكەدا نەناوە لە هەرە پێشەوەیان قەوارەى زایۆنی، ئەمریكا سزای بەسەر توموكۆ ئاكانی سەرۆكی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و عەبدوڵڵا سی پارێزەری دیاری سەنیگالیدا سەپاند.
بەپێی ئەو ڕێكارانە سزادراوەكان ناتوانن گەشت بۆ ئەمریكا بكەن و هیچ مامەڵەیەكی داراییش لەنێو سیستمی دارایی ئەمریكا بكەن، هەر داراییەكیشیان لەو وڵاتە هەبێت بلۆك دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە