1 کاتژمێر پێش ئێستا
172 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆكی پەرلەمانى عێراق: مووچە مەترسی لەسەر نییە و بەردەوام دەبێت
پەیام
سەرۆكی ئەنجوومەنی عێراق دڵنیایی لە بەردەوامیی مووچە دەدات و ڕایشیدەگەیەنێت: هێشتنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت پێویستی بە دەركردنی یاسا نییە.
هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە وتەیەكیدا لە یەكەم ڕۆژی كارەكانی كۆنگرەی دیالۆگی بەغداد جەختی لە بەردەوامیی مووچە كردەوە و ڕەتی كردەوە هیچ مەترسییەك لەسەر بەردەوامبوونی هەبێت.
هەر لەوبارەوە ئاشكرا یكرد كە پێدەچێت هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای قەرزكردن بكات و مانگی دەیش یاسای بودجە ئامادە دەبێت.
لەبارەی كارەكانی حكوومەتیشەوە، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: حكومەت ناتوانێت لە 100 ڕۆژدا هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانی بكات، ئەمە جگە لەوەی كابینەكەش تەواو نەكراوە، پەڕلەمانیش هەڵسەنگاندن بۆ ئەو وردەكارییانە ناكات.
حەلبوسی ئاماژەی بەوەش دا كە "تروسكەیەك هیوا لە كاری ئەم حكومەتەدا هەیە".
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، هەیبەت حەلبوسی وتی: گلەیی سەركرایەتی و گەلی عێراقمان لەبارەی ڕێگەنەدان بە هەناردەی نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بە سەرۆكی پەرلەمانی ئێران گەیاندووە، ئەویش وتویەتی: لەگەڵ سەركردایەتی ئێران ئەو بابەتە تاوتوێ دەكەین.
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕاشیگەیاند: هێشتنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت دەقێكی دەستوورییە و پێویستی بە یاسا نییە، ئێستا بوونی چەك لە دەرەوەی دەوڵەت شەرمەزاری دروست دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە