1 کاتژمێر پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. 16 هەزار ناوی مردوو لە لیستی خانەنشینییدا ئاشكراكرا کە هێشتا مووچەخۆرن
پەیام
دەستەی دەستپاكیی عێراق بوونی 16 هەزار ناوی مردووی لە لیستی مووچەخۆرانی خانەنشینییدا ئاشكرا كرد.
ئەمڕۆ، 21ى 8ى 2026، دەستەی دەستپاكیی عێراق ڕایگەیاند: لە ئەنجامی وردبینییەكاندا، ناوی زیاتر لە 16 هەزار كەسی كۆچكردوو دۆزراوەتەوە، كە هێشتا مووچەی خانەنشینی وەردەگرن.
بەپێی ڕاگەیەنراوێك لەوبارەوە، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات كە دەستەكە لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی خانەنشینان و بەراوردكردنی زانیارییەكان لەگەڵ فەرمانگەی خانەنشینی نیشتمانی بۆ دۆزینەوەی سەرپێچییەكان و ڕێگریكردن لە بەهەدەردانی دارایی گشتی دەست پێكردووە.
دەستپاكی ڕایشیگەیاند: بەڕێوەبەری ژمارەیەك لق لەو پارێزگایانەی پێشتر تووشی كردەوەی تیرۆریستی ببوون، لەم پێشێلكارییانەدا تێوە گلاون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە