1 کاتژمێر پێش ئێستا
49 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسێک: گەرمای ئەم چەند ڕۆژە کۆتا شەپۆلى گەرماى ئەمساڵ دەبێت
پەیام
کەشناسێک دەڵێت، "ئه‌و شه‌پۆلی گه‌رمایه‌ی له ئه‌مڕۆوه هه‌رێمی كوردستانی گرتووەته‌وه، كۆتا شه‌پۆلی گه‌رمای ئه‌مساڵ ده‌بێت و ئه‌گه‌رێكی لاوازیش بۆ باران بارین له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌یه".
ئاراس جه‌بار، شاره‌زای بواری كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە "دوابەدوای ئەو بارستە هەوا فێنکەی لە رۆژانی ڕابردوو هەرێمی کوردستانی گرتەوە لە ئەمڕۆوە تا چوارشەممە 26/8/2026 جارێکی دیکە پلەکانی گەرما بەرێژەی 2 تا 3 پلە بەرزبوونەوە بەخۆیانه‌وه ده‌بیننه‌وه كه لەماوەی ئاماژەپێکراودا جێگیر ئەبن".
جەختى لەوەشکردووەتەوە "لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە کۆتا شەپۆلی گەرما ئەبێت لەناوچەکانمان و پێشبینی ناکرێت لەماوەکانی داهاتوودا بۆ هەمان ئاست پلەی گەرمی تۆماربکرێتەوە".
باسى لەوەشکردووە "لە رۆژی چوارشەممەوە بۆ رۆژی هەینی لەو ماوەیەدا هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی لاواز لە دەریای سورەوە بڕێک شێ دەگاتە بەرگەهەوای ناوچەکە".
ئەو کەشناسە هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه "لەسەرەتای هەفتەی داهاتو 29ی ئەم مانگە بەدواوە بەگشتی پلەکانی گەرما بەرەو نزمبوونەوەی زیاتر دەچن و بەگشتی کۆتایی بەگەرمای بەتین و بەهێز دێت لەگەڵ دەستپێکردنی کاریگەری بارستە هەوا فێنکەکان و سەرەتایەک بۆ نزیکبوونەوە و دەستپێکردنی وەرزی بارانبارین لەناوچەکەدا".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە