1 کاتژمێر پێش ئێستا 80 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆككۆماری عێراق: پێشمەرگە بەشێك نییە لە پرۆسەی سنوورداركردنی چەك

پەیام   

نزار ئامێدی سەرۆككۆماری عێراق لە وتارێكدا لەمیانەی بەشداریكردنی لە هەشتەمین كۆنفرانسی دیالۆگی بەغداد بۆ تاوتوێكردنی پێشهاتە سیاسییەكان ڕایگەیاند، پێشمەرگە دامەزراوەیەكی دەستورییە بەشێك نییە لە پڕۆسەى سنوورداركردنی چەك.

ڕاشیگەیاند، یەكلاییكردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەكانی كابینەی نوێ لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا ئەنجامدەدرێت و لێكتێگەیشتنەكان لە قۆناغی كۆتاییدان.

سەرۆككۆماری عێراق باسی لەوەشكرد، شكستی ئەم حكومەتە، بە واتای شكستی هەمووانە، بەرپرسیارێتیی قۆناغەكە لەئەستۆی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییە بەشداربووەكاندایە.

سەبارەت بە هێزەكانی پێشمەرگەش، سەرۆككۆماری عێراق وتى "هێزی پێشمەرگە دامەزراوەیەكی دەستورییە و ڕۆڵی خۆی لە هەرێمی كوردستان جێبەجێدەكات، ئەوان لایەنێك نین لە پرۆسەی كۆنترۆڵكردنی چەك".

سەبارەت بەدۆسیەی كۆنتڕۆڵكردنی چەك و هەڵوێستی لایەنی ئێرانی، سەرۆککۆمار ئاشكرایكرد، هیچ بەرپرسێكی ئێرانی داوای دواخستنی پرۆسەی كۆنترۆڵكردنی چەك نەكردووە.

وتیشى "گرووپە چەكدارەكان بەشدارییان لە شەڕی داعشدا كردووە و قوربانییان داوە، دەوڵەت داوایان لێدەكات چەكەكانیان ڕادەست بكەن و تێكەڵ بە هێزە ئەمنییەكان ببن".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 55 خولەک پێش ئێستا

    له‌ ساڵیادی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر لاله‌زاردا لایەنگرانی بەرەی گەل گردبوونەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری عێراق: پێشمەرگە بەشێك نییە لە پرۆسەی سنوورداركردنی چەك

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانى گەرماى ناوچەکانى هەرێم بە بەرزیی دەمێنێتەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوار هاوڵاتی لە هەولێر خنكان و گەڕان بەدوای دوو لە تەرمەكان بەردەوامە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    وردبینیکردن لە فۆڕمى حاجییان بەردەوامە و سەرەتاى مانگى داهاتوو تیروپشک دەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سبەینێ پلەى گەرماى زۆرینەى ناوچەکانى هەرێم لەسەرووى 40 پلەوە دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حەشدی شەعبی: هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی هەڕێم بۆ تێکدانی دۆخی ناوچەکەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داواکارییەکان لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجەی 2027ى عێراق رادەستی بەغدا کرد

سەرەتا