1 کاتژمێر پێش ئێستا 109 جار خوێنراوەتەوە

چوار هاوڵاتی لە هەولێر خنكان و گەڕان بەدوای دوو لە تەرمەكان بەردەوامە

پەیام 

ئەمڕۆ هەینی لە سنووری پارێزگای هەولێر چوار كەس لە ئاودا خنكان و تا ئێستایش تەرمی دووانیان نەدۆزراونەتەوە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە پۆستێكیدا ڕایگەیاندووە كە ئەمڕۆ هەینی 21ی ئاب، تیمەكانیان توانیویانە تەرمی دوو گەنجی عەرەب لە زێی گەورە لە سنووری قەزای خەبات بدۆزنەوە كە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ خنكابوون.

لای خۆیشیەوە شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوە كرد كە لە ڕووداوێكی دیكەدا، مێرمنداڵێك بەناوی (یوسف هادی سلێمان) كە تەمەنی 15 ساڵە، لە كاتژمێر 5 و 13 خولەكی ئێوارە لە پۆندی زانكۆ لەسەر ڕێگای كەسنەزان خنكاوە، تیمەكانی ژێر ئاوی خەبات ئێستا لەوێن و گەڕان بەدوای تەرمەكەیدا بەردەوامە. 

هەر لە هەمان ڕۆژدا، لە ناوچەی بەستۆرە كەسێكی دیكە كەوتووەتە نێو ئاو، بەڵام تا ئێستا زانیاری لەسەر ناسنامەكەی نییە و گەڕان بۆ دۆزینەوەی بەردەوامە.

بەپێی ئامارە فەرمییەكانی بەرگری شارستانی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا 20 كەس لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ئاودا خنكاون، كە 10 حاڵەتیان لە ڕووبارەكانی ئیدارەی سۆران تۆمار كراون، ئەمەش وەك زەنگێكی مەترسیدار بۆ هاوڵاتیان لە كاتی مەلەكردن لە شوێنە نادیارەكاندا هەژمار دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوار هاوڵاتی لە هەولێر خنكان و گەڕان بەدوای دوو لە تەرمەكان بەردەوامە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    وردبینیکردن لە فۆڕمى حاجییان بەردەوامە و سەرەتاى مانگى داهاتوو تیروپشک دەکرێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەینێ پلەى گەرماى زۆرینەى ناوچەکانى هەرێم لەسەرووى 40 پلەوە دەبێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەشدی شەعبی: هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی هەڕێم بۆ تێکدانی دۆخی ناوچەکەیە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    داواکارییەکان لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجەی 2027ى عێراق رادەستی بەغدا کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسان پێشبینی بارانی به‌خوڕ له‌ زستانی ئه‌مساڵدا ده‌كه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    به‌رگری شارستانیی سلێمانی: چوار ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندمان له‌ ئاگره‌كه‌ی تانجه‌رۆ برینداربوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زیانەکان چین؟ ئاگرەکە گەورەکەی تانجەرۆ میدیا جیهانییەکانیش گرینگییان پێ دا

سەرەتا