1 کاتژمێر پێش ئێستا
50 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: دڵخۆش دەبم بە خۆكاندیدكردن بۆ ویلایەتی سێیەمی سەرۆكایەتی ئەمریكا
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت هەندێك بنەما هەیە كە ڕێگرن لەوەی خۆی كاندید بكاتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و ئەگەر گۆڕانكاری بكرێت ئەوا دڵخۆش دەبێت بە خۆكاندیدكردنی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا وتی: دڵخۆش دەبێت بە خۆكاندیدكردن بۆ ویلایەتی سێیەمی سەرۆكایەتی و بەداخەوەیە بۆ ئەو كۆت و بەندانەی لەبەردەم خۆكاندیدكردنی هەیە.
ترەمپ بۆ لایەنگرانی لە ویلایەتی كارۆلاینای باشوور ڕایگەیاند: بەداخەوە هەندێك بنەما و ڕێسایان هەیە كە ڕێگرن لەوەی خۆی كاندید بكاتەوە بۆ جاری سێیەم، بەڵام ئەگەر گۆڕانكاری كرا ئەوا زۆر دڵخۆش دەبێت بە خۆكاندیدكردنەوەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی.
چەند جارێك دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بە ئەگەری خۆكاندیكردنەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا داوە، بەڵام دەستووری ئەمریكا ڕێگری دەكات لەوەی كەسێك زیاتر لەدوو خول سەرۆك بێت كە ماوەی هەر یەكێكیان چوار ساڵە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە