2 کاتژمێر پێش ئێستا
25 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: فڕۆكەوانە دیلەكانمان لە قەتەر بریندارن و پێویستە بگەڕێنرێنەوە
پەیام
فەرماندەیەكی ئێرانی ڕایگەیاند فڕۆكەوانە ئێرانییە بە دیلگیراوەكان لە قەتەر، بریندارن و پێویستە بەپەلە بە ئەمبوڵانسی ئاسمانی بگەڕێنرێنەوە.
لیوا سەید محەمەد باقرزادە، فەرماندەی لیژنەی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەكانی دەستەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئێران، ڕایگەیاند: فڕۆكەوانە ئێرانییە دیلەكان لە قەتەر لە بارودۆخێكی تەندروستی زۆر خراپدان و بە سەختی بریندار و نەخۆشن.
باقرزادە وێڕای پێشوازی لە ڕەزامەندی قەتەر بۆ وەرگرتنی تیمی شارەزایانی ئێرانی، داوای كرد كە شوێنی ڕاگرتنی دیلەكان لەنێو دەریاوە بەپەلە بگوازرێتەوە بۆ وشكانی و بۆ پاراستنی گیانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەكان بكرێن.
ناوبراو داوای لە ڕێكخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتییش كرد كە بەپەلە ئەمبوڵانسێكی ئاسمانی بۆ وڵاتی قەتەر بنێرێت، تاكو دیلەكان بگەڕێنرێنەوە بۆ ئێران، هەروەها هاوشێوەی ئەزموونی زیندانیانی گوانتانامۆ، زەمینەی پەیوەندی ڤیدیۆیی نێوان دیلەكان و خێزانەكانیان دابین بكات.
ئەمەو لە ئاداری ڕابردوودا سێ فڕۆكەوانی ئێرانی دوای ئەنجامدانی چالاكییەكی سەربازی لە ئاسمانی قەتەر ڕووبەڕووی بەرپەرچدانەوە بوون، ئێران وای بڵاو كردووەتەوە كە لای ئەو وڵاتە بە دیل گیرابێتن، بەڵام قەتەر بە فەرمی ئەوەی ڕەت كردەوە و و ڕایگەیاند: تەرمی یەكێكیان دۆزیوەتەوە و بەدوای شوێنەواری ئەوانی دیكەدا دەگەڕێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە