1 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
تاكو ئێستا بههۆی بومهلهرزهكهی ئیندۆنیسیاوه زیاتر له ههزار كهس بوونهته قوربانی
ئاماری گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو بوومەلەرزە بەهێزەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ناوچەی فلۆریسی ڕۆژهەڵاتی ئیندۆنیزیای هەژاند، بۆ ١٠٣ کەس بەرزبووەوە و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتە ١٦٦٦ کەس.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "ئانتارا" ی ناوخۆیی کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، بێرتۆن پانجایتان، بەرپرسی ئاژانسی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان لە ئیندۆنیزیا ڕایگەیاندووە کە ئاماری قوربانییان بەردەوام لە زیادبووندایە و تا ئێستا ١٠٣ کەس گیانیان لەدەستداوە. پێشتر و لە ٢٠ی ئەم مانگەدا، دوایین ئامارە فەرمییەکان ئاماژەیان بە گیانلەدەستدانی ٧٥ کەس و برینداربوونی ٩٠٧ کەس دەکرد.
لە ١٥ی ئابدا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ پلە ناوچەی فلۆریسی هەژاند. لە دوای ئەو کارەساتەشەوە، زیاتر لە ٢٧٠٠ پاشلەرزە لە ناوچەکەدا تۆمارکراون کە بەهێزترینیان گوڕەکەی گەیشتووەتە ٦.٢ پلە.
زیانە ماددییەکانی ئەم ڕووداوە بەرفراوانن، بە جۆرێک زیاتر لە ٩٠٠ ماڵ بە تەواوی ڕووخاون و زیانیش بەر زیاتر لە ١٣٠٠ ماڵی دیکە کەوتووە. بەو هۆیەوە، نزیکەی ٥ هەزار کەس گواستراونەتەوە بۆ پەناگە کاتییەکان. هاوکات، ڕۆچوونی زەوی بووەتە هۆی داخرانی چەند بەشێکی ئەو ڕێگا سەرەکییەی کە درێژییەکەی نزیکەی ٧٠٠ کیلۆمەترە و ناوچە نیشتەجێبوونەکانی سەرتاسەری فلۆریس بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە