1 کاتژمێر پێش ئێستا 113 جار خوێنراوەتەوە

بۆ كوردانی ڕۆژاوا چەند پۆستێكی باڵا لە ناو حکومەتى سووریا ئامادە كراوە

پەیام 

دوای بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی هەسەدە و تێكەڵبوونیان بە دەوڵەتی سووریا، دیمەشق سەرقاڵی ڕێكخستنەوەی دۆسیەی كوردە و چەند پۆستێكی باڵاش بۆ مەزڵووم عەبدی، ئیلهام ئەحمەد و نەورۆز ئەحمەد لەناو دامەزراوەكانی سووریا ئامادە كراون.

بە گوێرەی سەرچاوە حكومییەكانی سووریا، وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ نەورۆز ئەحمەد، سەركردە لە یەكینەكانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، گەیشتووەتە ڕێككەوتنێك.

بەپێی ڕێككەوتنەكە، نزیكەی 2 هەزار ئەندامی ئەو یەكینانە پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆوە دەكەن، بە مەرجێك تایبەتمەندیی خۆیان وەك هێزێكی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بپارێزن، دوای ئەوەی ڕەتیان كردەوە لەناو سوپای سووریادا بمێننەوە.

سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كردوە،  كە سەرۆكایەتیی سووریا پۆستێكی پێشكەش بە مەزڵووم عەبدی كردووە، كە دەكرێت ببێتە ڕاوێژكار یان بەرپرسی دۆسیەی كوردی و بڕیاری دامەزراندنەكەشی بە مەرسوومێكی سەرۆكایەتی دەردەچێت.

هەروەها سەرچاوەكان ئەوەیان ئاشكرا كرد، كە ئێلهام ئەحمەد، سەركردەی كورد، وەك ئەندام لە پەرلەمانی سووریا دیاری كراوە، لەگەڵ ئەگەری وەرگرتنی سەرۆكایەتیی لیژنەیەكی پەرلەمانی لە داهاتوودا كە راسپێردرابێت بۆ نووسینەوەی دەستوور.

ئەمەش دوای ئەوە هات كە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی و تێكەڵبوونیان بە دامەزراوەكانی دەوڵەتی سووریا ڕاگەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 خولەک پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: سبەینێ پلەکانى گەرما سێ پلە بەرزتر دەبێت

  • 34 خولەک پێش ئێستا

    ئەو کەسانەى فۆڕمى حەجیان کەموکوڕیی هەیە ناویان ناچێتە ناو تیروپشکەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ كوردانی ڕۆژاوا چەند پۆستێكی باڵا لە ناو حکومەتى سووریا ئامادە كراوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسی: لە هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو گه‌رما ده‌شكێت و كه‌ش فێنك ده‌بێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاتووچۆی هه‌ولێر: بارهه‌ڵگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵی له‌ ده‌ستداوه‌ و ئه‌وه‌ش هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ بووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی سوریا: به‌بۆنه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكاوه‌؛ پیرۆزبایی له‌ سوورییه‌كان ئه‌كه‌م

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    فڕاكسیۆنی پارتی: بڕیارەكان لەبارەى سزادانی كۆڕەك نایاسایی و ناویژدانیین

سەرەتا