1 کاتژمێر پێش ئێستا
139 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسی: لە هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
پەیام
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا بارستەهەوایەک لە دەریای ڕەشەوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات، کە بەهۆیەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری نمەباران لە هەندێک ناوچەی شاخاوی هەیە.
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەدا، کاریگەریی ئەم شەپۆلە بەشێوەیەکی سنووردار دەردەکەوێت، پێشبینی دەکرێت ببێتە هۆی بارینی بڕێکی کەم باران لەماوەیەکی کورتدا، کە تەنها چەند ناوچەیەکی شاخاویی دیاریکراو دەگرێتەوە و کاریگەرییەکی بەرفراوان لەسەر تەواوی ناوچەکان دروست ناکات.
سیروان حەمە رەشید شارەزای کەشناسی، دەڵێت، لە ڕۆژی دووشەممەوە گۆڕانکاریی زیاتر لە کەشوهەوادا ڕوودەدات و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک نزم دەبنەوە. ئەم گۆڕانکارییە بەجۆرێک دەبێت کە لە کاتەکانی نیوەڕۆ و پاشنیوەڕۆدا، پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکاندا بە شێوەیەکی نوێ جێگیر دەبن.
بەپێی دابەشبوونی جوگرافی، پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا لەنێوان ٣٠° بۆ ٣٥° دەبن. لە ناوچە کوێستانییەکانیشدا لەنێوان ٣٨° بۆ ٤١° جێگیر دەبن، لەکاتێکدا لە ناوچەکانی گەرمیان بە بەرزی دەمێننەوە و دەگەنە نێوان ٤١° بۆ ٤٤°.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە