2 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
سهرهتای ههفتهی داهاتوو گهرما دهشكێت و كهش فێنك دهبێت
پهیام
شەپۆلێکی بارانبارین و نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما لە ڕۆژی شەممەوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات، کە بارانی مامناوەند و هەورەبرووسکەی لەگەڵدا دەبێت.
بەپێی پێشبینییەكانی کەشوهەوا، سەرەتای شەپۆلەکە لە ئەنجامی هاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەری لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەورووپاوە دەست پێدەکات و لە ڕۆژی شەممە، 29ی ئابی 2026ەوە، ناوچەکانی باکووری کوردستان دەگرێتەوە. ئەم شەپۆلە لەو ناوچانە بە بەهێزی دەردەکەوێت و بارانی بەخوڕ و تەرزەی لەگەڵدا دەبێت، کە ئەگەری دروستبوونی لافاو لە هەندێک شوێندا بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
لە بەرامبەردا، کاریگەرییەکانی ئەم سیستەمە کەشوهەوایییە بە شێوەیەکی لاوازتر دەگەنە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان. لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەدا، ئاسمانی هەرێم بە شێوەیەکی گشتی دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و لە هەندێک کات و شوێندا چالاکبوونی هەورەبرووسکە و بارینی بارانی کەم تا مامناوەند بەدی دەکرێت.
هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی بارانبارینەکەدا، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی یەکەمدا بە بڕی 2 تا 3 پلەی سەدی ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن. لە ڕۆژانی دواتریشدا، بەهۆی زیادبوونی کاریگەریی ئەو بارستە هەوا فێنکە، پلەکانی گەرما بڕێکی زیاتر دابەزین تۆمار دەکەن و نێوان 4 تا 6 پلەی دیکە نزمتر دەبنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە