1 کاتژمێر پێش ئێستا 196 جار خوێنراوەتەوە

"هەڵمەتی دژە گەندەڵی ملیاران دیناری بۆ خەزێنەی عێراق گەڕاندووەتەوە"

پەیام 

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، پەیامێكی سەبارەت بە (هەڵمەتی بەرەبەیان) ئاراستەی حكومەت كرد.

ئەحمەد خەزعەلی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند كە گەندەڵی زیانی گەورەی بە جەستەی دەوڵەت گەیاندووە. ئاماژەی بەوە كرد كە سەرۆكوەزیران بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان پێداگرە لەسەر بەردەوامبوونی پڕۆژەی دژە گەندەڵی. 

خەزعەلی ڕایگەیاند كە ‌ئۆپراسیۆنی "هەڵمەتی بەرەبەیان" دەستی پێكردووە و بووەتە هۆی دەستگیركردنی چەندین بەرپرسی باڵا و گەڕانەوەی ملیاران دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت، جەختیشی كردەوە كە پەرلەمان و دادوەری پشتگیری ئەم هەنگاوە دەكەن.

خەزعەلی باسی لەوەش كرد، كە دوای 100 ڕۆژ لە تەمەنی حكومەت، ئەنجامەكانی هەڵمەتەكە زۆر باشن. 

سەبارەت بە خاوبوونی هەندێك ڕێكاری دەستگیركردن، ڕوونی كردەوە، كە ئەمە پەیوەندی بە تەواوكردنی بەڵگە و ڕێڕەوی یاساییەوە هەیە. 

هەروەها پشتیوانیی كوتلەی "سادیقون"ی بۆ سەرۆكوەزیران دووپات كردەوە و داوای كرد حكومەت لەبارەی دۆسیەكانی گەندەڵی بە ڕاشكاوی قسە بۆ ڕای گشتی بكات، چونكە هەموو ئەوانەی دەستیان لە بردنی پارەی گشتیدا هەبووە ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 27 خولەک پێش ئێستا

    ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: بۆ به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی بوجه‌، به‌غدا چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی هه‌رێمه‌

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. لەسەر گەندەڵى بەڕێوەبەرێكی كارەبا بە سێ ساڵ زیندانی سزادرا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    "هەڵمەتی دژە گەندەڵی ملیاران دیناری بۆ خەزێنەی عێراق گەڕاندووەتەوە"

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق كار بۆ چالاككردنی كەرتەكانی دیکە و بە تەنها پشتنەبەستن بە نەوت دەکات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی: شەڕێكی سەختمان دژی گەندەڵی و وشككردنی سەرچاوەكانی دەستپێكردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووداوێكی تەقەكردن لە بەغدا كوژرانی بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرخی لێكەوتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای تاوانـه‌كانی سووریا موفتی پێشووی به‌ زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی سزا دا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق پێشنیازێکی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تاران و ریاز خستە ڕوو

سەرەتا