1 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
كهشناسی: پلهكانی گهرما دادهبهزن
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاند، کە تێیدا دابەزینی پلەکانی گەرما، زیادبوونی خێرایی با و ئەگەری بارانبارین و هەورەبرووسکە لە ناوچە شاخاوییەکاندا چاوەڕوان دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، کەشوهەوای ئەمڕۆ گۆڕانکاریی بەخۆوە دەبینێت؛ بە جۆرێک خێرایی با لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان زیاد دەکات. هاوکات لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکاندا ئەگەری بارانبارین و دروستبوونی هەورەبرووسکە هەیە، بەشێوەیەکی گشتیش پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی دادەبەزن.
سەبارەت بە تۆماری پلەکانی گەرما، بۆ ئەمڕۆ لە هەولێر ٤٠ پلە، سلێمانی و دهۆک ٣٩ پلە، هەروەها لە هەڵەبجە ٤٢ پلەی سیلیزی پێشبینی کراون. بۆ سبەی دووشەممەش ڕەوتی دابەزینی پلەکانی گەرما بەردەوامی دەبێت، بە جۆرێک لە هەولێر دەگاتە ٣٧ پلە، لە سلێمانی و دهۆک ٣٦ پلە، و لە پارێزگای هەڵەبجەش ٣٨ پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە