5 رۆژ پێش ئێستا 243 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. دوو به‌رپرسی پێشوو به‌ حه‌وت ساڵ زیندانی سزا دران

په‌یام
دەستەی دەستپاکی عێراق سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ هەر یەک لە تەڵاڵ زەوبەعی، پەرلەمانتاری پێشوو و عەلی به‌هادلی، بریکاری وەزارەتی نەوت دەرکرد، بە تاوانی گه‌نده‌ڵی.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە، لێکۆڵینەوەکان سەلماندوویانە کە قەبارەی قازانجی نارەوا و گه‌نده‌ڵی سامانی تەڵاڵ زوبەیعی گەیشتووەتە نزیکەی ٣٥ ملیار دینار. لەم چوارچێوەیەدا، دادگا بڕیاریداوە ناوبراو پابەند بکات بە گەڕاندنەوەی بڕی ٧٠ ملیار دینار، ئەمە جگە لە جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردنەکەی.
لە دۆسیەیەکی دیکەی پەیوەست بە هەمان تاواندا، دادگا سزای زیندانیکردنی بۆ عەلی بەهادلی، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن سەپاندووە. قەبارەی گه‌نده‌ڵی دارایی ئەم بەرپرسە بە نزیکەی ٢٦.٥ ملیار دینار خەمڵێنراوە، و بەپێی بڕیارەکە ناوبراو پابەند کراوە بە بژاردنی ٥٣ ملیار دینار، کە نوێنەرایەتی قەبارەی قازانجە نارەواکە و ئەو پێژماردنە داراییە دەکات کە بەسەریدا سەپێنراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەلی زەیدی بە توندی لێپێچینەوەى لە پارێزگارە توركمانەكەی كەركووك کردووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپە چەكدارەكانی عێراق بە مەرج چەكەكانیان دەخەنە ژێر فەرمانی دەوڵەت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌عره‌جی: هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌ بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك نیه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازی به‌ عێراق ده‌فرۆشێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: لە هەڵمەتەكانی گەندەڵییدا یەک ترلیۆنێك و 359 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری: كۆكردنەوەی چەك لە دەستی حكومەت بنەمایە بۆ دەوڵەتێكی بەهێز

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. دوو به‌رپرسی پێشوو به‌ حه‌وت ساڵ زیندانی سزا دران

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    هەوڵى کاراکردنى خزمەتگوزاری (فایڤ جی) لە عێراق و هەرێم دەدرێت

سەرەتا