6 رۆژ پێش ئێستا 234 جار خوێنراوەتەوە

هەوڵى کاراکردنى خزمەتگوزاری (فایڤ جی) لە عێراق و هەرێم دەدرێت

پەیام

وەزیری گەیاندنی عێراق جەخت لە هەوڵەكان بۆ كاراكردنی خزمەتگوزاری (فایف جی) لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق و هەرێم دەكاتەوە.

مستەفا سەنەد، وەزیری گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند: بەوپێیەی هەرێم بۆ كاراكردنی خزمەتگوزاری (فایف جی) بە بەراورد بە حكومەتی ناوەندی هەنگاوی پێشوەختەی ناوە، ئێمەش كار دەكەین بۆ ڕێككەوتن لەگەڵیان بۆ ئەوەی ئەم خزمەتگوزارییە لەیەك كاتدا لە هەموو عێراق كارا بكرێت.

مستەفا سەنەد بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەت هەندێك كێشەی بچووكی هەڵپەسێردراوی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە، وەك كێبڵی ئینتەرنێت كە لە بەسرەوە دێت بۆ ئەورووپا و بە هەرێمی كوردستاندا تێپەڕ دەبێت، چونكە لە كاتی گەیشتنی بە هەرێم پێویستی بە لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە هەیە كە لەوێن.

وتیشی: پێویستە عێراق لەبەردەم كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا یەك بێت، بۆیە دەكرێت لێكتێگەیشتن لە نێوان حكومەتی فیدراڵ و هەرێمدا هەبێت بۆ ئەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لەگەڵ وەزارەتی گەیاندنی فیدڕاڵیدا بن.

سەنەد ئاماژەی بەوەش كرد "حكومەتی هەرێم دەستەی گەیاندنی نییە، وەك ئەوەی لە حكومەتی ناوەندی هەیە، ئەمەش وایان لێ دەكات لە كاتی ڕوودانی هەر بارودۆخێكی كتوپڕدا لەبری دەستەكە، پەیوەندی بە وەزارەتی فیدراڵییەوە بكەن". 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەلی زەیدی بە توندی لێپێچینەوەى لە پارێزگارە توركمانەكەی كەركووك کردووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپە چەكدارەكانی عێراق بە مەرج چەكەكانیان دەخەنە ژێر فەرمانی دەوڵەت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌عره‌جی: هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌ بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك نیه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازی به‌ عێراق ده‌فرۆشێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: لە هەڵمەتەكانی گەندەڵییدا یەک ترلیۆنێك و 359 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری: كۆكردنەوەی چەك لە دەستی حكومەت بنەمایە بۆ دەوڵەتێكی بەهێز

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. دوو به‌رپرسی پێشوو به‌ حه‌وت ساڵ زیندانی سزا دران

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    هەوڵى کاراکردنى خزمەتگوزاری (فایڤ جی) لە عێراق و هەرێم دەدرێت

سەرەتا