59 خولەک پێش ئێستا 143 جار خوێنراوەتەوە

دادوەرێك: دانپێدانانەكانی تۆمەتباری 11ی سێپتێمبەر ناتوانرێت وەك بەڵگە بەكاربهێنرێن

پەیام 

دادوەرێكی سەربازیی ئەمریكا بڕیاری دا دانپێدانانەكانی تۆمەتباری یەكەمی هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەر وەك بەڵگە لە دادگا ڕەت بكرێنەوە.

ڕۆژنامەی "نیویۆرك تایمز" بڵاوی كردەوە: دادوەرێكی سەربازیی ئەمریكا بڕیاری دا ئەو دانپێدانانانەی خالد شێخ محەمەد، داڕێژەری هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەری 2001، پێشكەشی نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی (ئێف بی ئای) كردوون، ناتوانرێت وەك بەڵگە لە دادگاییكردنەكەیدا بەكار بهێنرێن. 

ئەم بڕیارە لە كاتێكدایە جیهان لە 25ەمین ساڵیادی هێرشەكانی سێپتەمبەری 2001ی ئەمریكا نزیك دەبێتەوە كە تێیدا نزیكەی سێ هەزار كەس كوژران.

لەوبارەوە دادوەر مایكڵ شراما ئاماژەی بەوە كردووە "داواكاری گشتی نەیتوانیوە بیسەلمێنێت ئەو دانپێدانانانە بە ئارەزووی خۆی بوون".

بڕیارەكەی دادوەر پشت بەوە دەبەستێت كە تۆمەتبارەكە پێش گواستنەوەی بۆ گوانتانامۆ و لە زیندانە نهێنییەكانی هەواڵگری ئەمریكا (سی ئای ئەی) ڕووبەڕووی "ئەشكەنجە و فشاری توند"، لەوانە خنكاندنی دەستكرد، بووەتەوە، یان نوێنەرانی ئێف بی ئای مافی بێدەنگبوون، یان هەبوونی پارێزەریان بە تۆمەتبارەكە ڕانەگەیاندووە.

ئەمەو بڕیارە دادگاییكردنی خالد شێخ محەمەد و سێ تۆمەتباری دیكە لە 5ی حوزەیرانی 2028 لە بنكەی دەریایی گوانتانامۆ لە كوبا دەست پێبكات. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 59 خولەک پێش ئێستا

    دادوەرێك: دانپێدانانەكانی تۆمەتباری 11ی سێپتێمبەر ناتوانرێت وەك بەڵگە بەكاربهێنرێن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگرەکەى جەزائیر ڕووبەرێکى فراوانى سووتاندووە و تائێستا كۆنترۆڵ نەكراوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هێرشێكی ڕووسیادا بۆ سەر چەند ناوچەیەكی ئۆكرانیا دەیان كەس كوژران

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    قوربانییانی لافاوەكەى نیپاڵ بۆ 626 گیانلەدەستدان بەرز بووەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    یۆنان و ئیسرائیل ڕێككەوتنێك بە بەهای سێ ملیار یۆرۆ واژۆ دەكەن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا بە ڕێككەوتنێك دەست بەسەر زۆرینەى نەوتی ڤەنزوێلادا دەگرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ ڤیزای تەیف سامی هەڵوەشاندەوە و ناوی خستە لیستی ڕەشەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا: هەموو سەرچاوە داراییە نایاساییەكانی ئێران وشکدەکەین

سەرەتا