1 کاتژمێر پێش ئێستا
47 جار خوێنراوەتەوە
هەڵۆیەك لە پێشانگەی ئەبووزەبی بە زیاترلە 400 هەزار دۆلار فرۆشرا
پەیام
هەڵۆیەك لە پێشانگەی ئەبووزەبی تایبەت بە ڕاو و ئەسپسواری بە زیاتر لە 400 هەزار دۆلار فرۆشرا، ئەمەش ژمارەی پێوانەییە لە مێژووی پێشانگەكەدا.
دوێنێ، شەممە، لە دووەم ڕۆژی گەڕی پێنجەمی زیادكردنەكانی پێشانگای نێودەوڵەتیی ئەبووزەبی بۆ ڕاو و ئەسپسواری 2026، هەڵۆیەكی دەگمەن بە نرخی یەك ملیۆن و 500 هەزار درهەم، كە دەكاتە 408 هەزار و 441 دۆلاری ئەمریكی فرۆشرا.
ئەم هەڵۆیە كە لە جۆری "قەرمووشە پیور ئەڵترا وایت"ـە، بووە گرانترین باڵندە كە لە پێشانگەی ئەمساڵ و مێژووی پێشانگەكە لە ساڵانی ڕابردوودا مامەڵەی پێوە كرابێت.
ئەم باڵندەیە خاوەندارێتییەكەی بۆ كێڵگەی "مارك موقلچ" لە ئەمریكا دەگەڕێتەوە و بە هۆی ڕەنگی سپی ڕوون و دەگمەنییەكەیەوە سەرنجی هەمووانی ڕاكێشا.
ئەم هەڵۆیە كێشی 1000 گرامە و درێژی و پاناییەكەی دەگاتە 16.5 ئینج كە خاوەنی تایبەتمەندی جەستەیی و جوانییەكی بێوێنەیە.
لە پێشانگای ئەمساڵدا، 55 كێڵگەی نێوخۆیی و جیهانی تایبەت بە بەخێوكردن و گرنگیدان هەڵۆ بەشدارن.
ئەمەو بڕیارە لە ڕۆژانی پێنج و شەشی مانگی داهاتووش زیادكردنی ئاشكرای ئامادەیی، یان لە ڕێی ئینتەرنێتەوە بۆ فرۆشتنی هەڵۆ بەڕێوە بچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە