5 رۆژ پێش ئێستا 164 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا داوا لە حزبوڵڵای لوبنان دەكات چەكەكانی ڕادەست بكات

پەیام

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە لوبنان داوا لە حزبوڵڵا دەكات ئامادەكاری بۆ ڕادەستكردنی چەكەكانی بكات.

لە پۆستێكدا ‏لە تۆڕی ئێكس، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە لوبنان ڕایگەیاند: ئەم هەنگاوە لە بەرژەوەندی خەڵكی لوبناندایە و ڕێگە بۆ واشنتن خۆش دەكات تا لەنێوان حزبوڵا و ‏دەوڵەتی لوبناندا نێوەندگیری بۆ نزیككردنەوەی دیدگا جیاوازەكان سەبارەت بە داهاتووی ئەو وڵاتە بكات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش ئاماژەی بەوە كردووە كە بەپێی "چوارچێوەی سێقۆڵی"، تەنها حكومەتی لوبنان لایەنی شەرعییە بۆ ‏گفتوگۆكردن لەسەر داهاتووی وڵات.

وتەبێژەكە ڕایشیگەیاندووە: دەیەوێت لوبنان وڵاتێكی ئارام و خاوەن سەروەری بێت، بەڵام ‏بەدیهاتنی ئەمەش پێویستی بە داماڵینی چەكی حزبوڵا هەیە. 

هەروەها ڕایگەیاند: حزبوڵا تا ئێستا ئامادەی گفتوگۆ نییە نە لەگەڵ دەوڵەتی لوبنان، نە لەگەڵ ئێمە و نە لەگەڵ ئیسرائیلیش، چونكە فەرمان لە ‏ئێران وەردەگرێت.

ئەم هەڵوێستەی ئەمریكا دوای ئەوە دێت كە دوێنێ هەینی، نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵا، جارێكی دیكە ڕێككەوتنی چوارچێوەی نێوان لوبنان ‏و ئیسرائیلی ڕەت كردەوە و ڕایگەیاند كە حزبوڵا خۆی بەدەستەوە نادات وتیشی: حزبوڵڵا دژی ڕێككەوتنی چوارچێوەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 خولەک پێش ئێستا

    بچووكترین وڵات ڕێگری لە دەركردنی ڕاگەیەنراوێك دژی چین کرد

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. میدیاكارێكی دیاری سەردەمی ڕژێمی ئەسەد دەستگیركرا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: تونێلەكانی حزبوڵڵا لە بەشێك لە بەرزاییەكانی باشووری لوبنان پاككرانەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا هێرشى وشکانى بكات لە هەفتەیەکدا 1000 سەرباز بەدیل دەگرین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتۆن داوای ڕێككەوتنێكی نوێ و گشتگیرتر لەگەڵ ئێران دەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە شەڕی هێزەكانی حكومەتی یەمەن و حووسییەكاندا 80 كەس كوژران

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەتۆمەتی بێڕێزیكردن بە ئەردۆغان، داودئۆغڵو دادگایی دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بنكه‌كانی ئه‌مریكامان له‌ ئیمارات و كوه‌یت بۆردومان كرد

سەرەتا