5 رۆژ پێش ئێستا 211 جار خوێنراوەتەوە

خاچی سوور: چارەنووسی هەزاران بێسەروشوێن لە غەززە نادیارە

پەیام

هەزاران خێزان لە كەرتی غەززەی فەڵەستین لە دوای نزیكەی سێ ساڵ لە هەڵگیرسانی جەنگ هێشتا چارەنووسی كەسوكاری ونبوویان نازانن. 

خاچی سووری نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە بەهۆی قەبارەی وێرانكارییە سەختەكان و نەبوونی ئامێری پێویست، پڕۆسەی دەرهێنانی تەرمەكان و دیاریكردنی چارەنووسی ونبووەكان ڕووبەڕووی ئاستەنگیی گەورە بووەتەوە.

خاچی سوور ڕایشیگەیاند: هاوكات بە هۆی سنوورداریی توانای پزیشكی دادوەری و نەبوونی تاقیگەی پشكنینی دی ئێن ئەی لە كەرتی غەززە، ناسینەوەی تەرمە نەناسراوەكان زۆر قورس بووە و لەژێر ئەم بارودۆخەدا پرۆسەی گەڕان و ناسینەوە ڕەنگە چەندین ساڵ بخایەنێت.

هاوكات لەگەڵ ڕۆژی نێودەوڵەتیی قوربانیانی بێسەروشوێنكردنی زۆرەملێ لە 30ی ئابدا، خاچی سوور ڕایشیگەیاند: هەزاران خێزان لە كەرتی غەززەی فەڵەستین لە دوای نزیكەی سێ ساڵ لە هەڵگیرسانی جەنگ هێشتا چارەنووسی كەسوكاری ونبوویان نازانن. 

هەر لەو میانەیەدا، ژمارەیەكی زۆر لە خێزانە فەڵەستینییەكان و ڕێكخراوە مەدەنییەكان لە بەردەم بارەگای خاچی سوور لە شاری غەززە گرد بوونەوە و داوای ئاشكراكردنی چارەنووسی هەزاران كەسی ونبوو و دەستبەسەركراویان كرد كە لە سەرەتای جەنگی سەر كەرتەكەوە لە تشرینی یەكەمی 2023ەوە تاوەكو ئێستا بێسەروشوێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 26 خولەک پێش ئێستا

    سووریا.. میدیاكارێكی دیاری سەردەمی ڕژێمی ئەسەد دەستگیركرا

  • 38 خولەک پێش ئێستا

    ئیسرائیل: تونێلەكانی حزبوڵڵا لە بەشێك لە بەرزاییەكانی باشووری لوبنان پاككرانەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا هێرشى وشکانى بكات لە هەفتەیەکدا 1000 سەرباز بەدیل دەگرین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتۆن داوای ڕێككەوتنێكی نوێ و گشتگیرتر لەگەڵ ئێران دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە شەڕی هێزەكانی حكومەتی یەمەن و حووسییەكاندا 80 كەس كوژران

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەتۆمەتی بێڕێزیكردن بە ئەردۆغان، داودئۆغڵو دادگایی دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بنكه‌كانی ئه‌مریكامان له‌ ئیمارات و كوه‌یت بۆردومان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: سوپای ئەمریکا خۆی بۆ بەردەوامی جەنگ لەگەڵ ئێران ئامادە کردووە

سەرەتا