5 رۆژ پێش ئێستا 206 جار خوێنراوەتەوە

ڕێبەری ئێران داوای یەكڕیزیی لە دەسەڵاتدارانی جیهانی ئیسلام دەكات

پەیام

ڕێبەری ئێران داوای یەكڕیزی لە دەسەڵاتدارانی جیهانی ئیسلامی بۆ گەیشتن بە شارستانییەتی ئیسلامی دەكات و ڕایشیدەگەیەنێت: لە ئێستادا ئێران لە هەر كاتێك زیاتر لە سەركەوتنەوە نزیكە.

سەید موجتەبا حسێنی خامنەیی لە پەیامێكدا بەبۆنەی "هەفتەی یەكڕیزی" و یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا جەختی لە پێویستی یەكگرتوویی ئومەتی ئیسلامی كردەوە و وتیشی: لە ئێستادا ئێران لە هەر كاتێك زیاتر لە جەنگی ئەمریكا و قەوارەی ئیسرائیل لە سەركەوتنەوە نزیكترە. 

ڕێبەری ئێران ڕایگەیاند: دوژمنانی ئیسلام، بەتایبەت ئەمریكا و ڕژێمی زایۆنی، هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی زەقكردنەوەی جیاوازییە مەزهەبی، ڕەگەزی، سیاسی و جوگرافییەكانەوە دووبەرەكی لە نێوان موسڵمانان دروست بكەن و دەسەڵاتی خۆیان بسەپێنن.

ڕێبەر ئاماژەی بەوەش كرد "هەر كارێكی دووبەرەكی ئامێز لەلایەن هەر كەسێكەوە بێت، خزمەتكردنە بە پیلانی دوژمن". داواشی لە دەسەڵاتدارانی وڵاتانی ئیسلامی و ناوچەكە كرد دوژمنی ڕاستەقینەی خۆیان بناسن و بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانیان و بەرگریكردن لە گەلی ستەملێكراوی فەڵەستین لەجیاتی ناكۆكی، ڕوو لە هاوكاری و یەكگرتوویی بكەن. 

لە كۆتاییدا، ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند: یەكڕیزی بەردی بناغەی گەیشتنە بە شارستانێتی نوێی ئیسلامی و پێویستە گەلی ئێرانیش ڕێگە بە هیچ جۆرە ناكۆكییەك نەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 48 خولەک پێش ئێستا

    سووریا.. میدیاكارێكی دیاری سەردەمی ڕژێمی ئەسەد دەستگیركرا

  • 60 خولەک پێش ئێستا

    ئیسرائیل: تونێلەكانی حزبوڵڵا لە بەشێك لە بەرزاییەكانی باشووری لوبنان پاككرانەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا هێرشى وشکانى بكات لە هەفتەیەکدا 1000 سەرباز بەدیل دەگرین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتۆن داوای ڕێككەوتنێكی نوێ و گشتگیرتر لەگەڵ ئێران دەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە شەڕی هێزەكانی حكومەتی یەمەن و حووسییەكاندا 80 كەس كوژران

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەتۆمەتی بێڕێزیكردن بە ئەردۆغان، داودئۆغڵو دادگایی دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بنكه‌كانی ئه‌مریكامان له‌ ئیمارات و كوه‌یت بۆردومان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: سوپای ئەمریکا خۆی بۆ بەردەوامی جەنگ لەگەڵ ئێران ئامادە کردووە

سەرەتا