1 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
قاڵیباف وەزیری خەزێنەی ئەمریكا بە درۆزن و ئابووری واشنتۆن بە شكستخواردوو ناودەبات
پەیام
سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران وەڵامی وەزیری خەزێنەی ئەمریكای دایەوە و بانگەشەكانی سەبارەت بە هەناردەی نەوت بە درۆ خستەوە.
محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران، لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس"، وەڵامێكی توندی لێدوانەكانی سكۆت بێسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمریكای دایەوە و تێیدا وتارێكی پۆڵ كرۆگمان، خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئابووری بڵاو كردەوە كە تێیدا وەزیرە ئەمریكییەكەی بە "درۆزن و شكستهێنەر لە بەڕێوەبردنی بازاڕەكان" وەسف كردووە.
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران گاڵتەی بە بانگەشەكانی بێسێنت كرد سەبارەت بە تێپەڕبوونی 130 ملیۆن بەرمیل نەوت لە گەرووی هورمز لە ماوەی دوو هەفتەدا و ڕایگەیاند: ژمارە 130ـە ڕاستەقینەكان بریتیین لە زیاتر لە 130 ملیار دۆلار تێچووی جەنگ لەگەڵ ئێران.
قاڵیباف لە درێژەی نووسینەكەدا ئاماژەی بەوە كرد كە بەرزبوونەوەی سوودی داراییە 30 ساڵییەكانی ئەمریكا بۆ لەسەدا پێنج پۆینت سێ كە بەرزترین ئاستە لە ساڵی 2008ـەوە، نیشانەی بێمتمانەیی وەبەرهێنەرانە بە سیاسەتە ئابوورییەكانی واشنتۆن.
ئاماژەی بەوەش كرد "حكومەتی ئەمریكا هەوڵ دەدات بە مانۆڕی جۆراوجۆر تێچووی قەرزەكانی و دۆخی ئابووری وڵاتەكە بە باش نیشان بدات، بەڵام بازاڕەكان ئەو هەوڵانەیان ڕەت كردووەتەوە".
ئەم پەرچەكردارەی سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران لە كاتێكدایە كە ململانێی ئابووری و لێدوانی دژبەیەك لە نێوان تاران و ئیدارەی ئەمریكا گەیشتووەتە ئاستێكی بەرز.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە