59 خولەک پێش ئێستا
77 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت لە دژی ئیسرائیل و ئەمریکا بەکاری دەهێنێت
پەیام
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە هەرگیز ڕێگە بە ئێران نادرێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، بەوپێیەی ئەمە دەبێتە هۆی وێرانبوونی تەواوەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتی ئیسرائیل.
دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر تاران ئەو چەکە وێرانکەرەی هەبێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە لە دژی ئیسرائیل، ئیمارات، بەحرەین و کوەیت بەکاریدەهێنێت، لە درێژەی قسەکانیدا ڕوونیکردەوە کە دەستێوەردانی ئەمـریکا لە ناوچەکەدا بە ئامانجی ڕێگریکردن بووە لەو مەترسییە، بەو پێیەی دوای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکا، ئەوروپا و ناوچەکانی دیکە دەبنە ئامانجی داهاتووی هێرشەکانی ئێران.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ناوبراو ئێرانی وەک "دەوڵەتێکی شکستخواردوو" وەسفکرد، کە بەهۆی گەمارۆی سەر بەندەرەکانی و گوشارە داراییەکانی واشنتنەوە تووشی ئەو دۆخە بووە. هەروەها جەختی لە باڵادەستیی ئەمریکا کردەوە لە گەرووی هورمز و ڕایگەیاند بە هاوکارییەکی زۆر کەمی وڵاتانی دیکە توانیویانە سەرجەم مینەکانی ئەو ناوچەیە پاکبکەنەوە، پێشبینیشی کرد کە بەمزووانە کۆنترۆڵی تەواوەتی گەرووەکە بگرنە دەست.
ترەمپ ڕەخنەی توندی ئاراستەی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناتۆ و وڵاتانی وەک کۆریای باشوور گرت. ئاشکرایکرد کە سەرەڕای خەرجکردنی ملیاران دۆلار بۆ پاراستنیان، بەڵام لە کاتی پێویستدا ئامادەنەبوون هاوکاری واشنتن بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە