2 کاتژمێر پێش ئێستا
101 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەڵامی هێرشەکەی ئەمریکامان دایەوە
پەیام
وەزارەتی دەرەوە و سوپای ئێران ڕایانگەیاند هێرشیان کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئوردون و بنکەی ئەلمنھاد لە ئیمارات، وەک وەڵامێک بۆ بەئامانجگرتنی دوورگەی لارک.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێزەکانی ئەمریکا سەروەریی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی ئێرانیان بەزاندووە بە دەستدرێژیکردنە سەر بەشێک لە دوورگەی لارک. لەبەرانبەردا، هێزە چەکدارەکانی ئێران هێرشی بەرگرییان کردووەتە سەر ئەو بنکە سەربازییانەی ئەمریکا لە ئوردن کە بەگوتەی تاران، کرابوونە بنکەی بەڕێکردنی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر خاکی ئێران.
لای خۆیەوە، سوپای ئێران ڕایگەیاند بەئامانجگرتنی بنکەی ئاسمانیی ئەلمنھاد لە وەلاتە یەکگرتووە عەرەبییەکان (ئیمارات) لە وەڵامی هێرشەکانی سەر دوورگەی لارکدا بووە. وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیشی لەوە کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیان بە شێوازێکی توند و گونجاو ڕووبەڕووی هەر دەستدرێژییەکی سەربازیی بەرهەڵستکاران دەبنەوە.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکاندا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمریکا و ئیسرائیل بەرپرسن لە ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەکەو، جەختی کردەوە هەڵسوکەوت و کردەوە دەستدرێژکارانەکانی ئەوان هۆکارن بۆ ئاڵۆزبوونی ڕێڕەوە دەریاواییەکان لە ناوچەکەدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە