4 رۆژ پێش ئێستا 257 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا... ١٦٣ منداڵ لە چنگی باندەکانی بازرگانی بە مرۆڤ ڕزگار کران

پەیام
لە ئۆپەراسیۆنێکی پێنج ڕۆژەدا لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، توانراوە ١٦٣ منداڵی ونبوو بدۆزرێنەوە کە لە لایەن باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ڕفێنرابوون. 

جەیمس ئوسمایەر، داواکاری گشتیی فلۆریدا، رایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەکە بە ناوی "قەڵغانی سەرتاسەریی ویلایەت" بەڕێوەچووە و تەمەنی منداڵە دۆزراوەکان لەنێوان دوو مانگ بۆ ١٧ ساڵاندایە. لە ڕێگەی زانیارییە هەواڵگری و مەیدانییەکانەوە، منداڵەکان لە چەندین شاری ناوخۆی ویلایەتەکە وەک تامپا بەی، مەیامی و جاکسۆنڤیل دۆزراونەتەوە. هاوکات ژمارەیەکی دیکەیان لە شەش ویلایەتی ئەمریکا و ١٢ وڵاتی جیهان، لەوانەش بەڕازیل، کەنەدا و ئیتاڵیا دۆزراونەتەوە و دەستبەجێ گواستراونەتەوە بۆ ناوەندەکانی چاودێریی کۆمەڵایەتی و تەندروستی. 

داواکاری گشتی فلۆریدا راشیگەیاندووە، کۆی منداڵە قوربانییەکان لەلایەن باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە ناوخۆی ئەمریکادا و لە ویلایەتە جیاوازەکانەوە ڕفێنراون و  ئەوەش پشتڕاست کراوەتەوە کە بەشێک لە منداڵەکان ڕووبەڕووی توندوتیژی، پشتگوێخستن و قۆستنەوە بوونەتەوە. 

لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا چەندین کەس بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر مێردمنداڵان و ڕفاندن دەستگیرکراون، پێشبینیش دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا هەڵمەتی دەستگیرکردنەکان بەردەوام بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 27 خولەک پێش ئێستا

    ئەمریکا.. دەركردنی كۆچبەران كراوەتە یاری ڤیدیۆیی و ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای 9 ڕۆژ لە لافاوەكەی نیپاڵ دوو كرێكار بە زیندوویی ڕزگار كران

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بەرزى نرخی وزە و لێشاوی كۆچبەران بەریتانیا بەرەو كارەسات دەبات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی کەمیکردووە و گەیشتووەتە نزیکەی شەش ملیار دینار

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرەنسا.. هەوڵدان بۆ قەدەغەکردنى پۆشینی حیجاب کاردانەوەى لێ دەکەوێتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئەمریكا داوای پچڕاندنى پەیوەندییە سەربازییەکانی واشنتۆن و ئیسرائیل دەكرێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ئەو پارانەى کە بە ئۆكرانیا و ناتۆى داوە لە ئەوروپاى وەردەگرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز بەبێ ویستی ئێمە ناکرێتەوە

سەرەتا