3 رۆژ پێش ئێستا 297 جار خوێنراوەتەوە

ئەکسیۆس: ئەمریکا بەنیازە ناوبەناو هێرشی ئاسمانیی بکاتە سەر ئێران

پەیام

پێگەی هەواڵیی "ئەکسیۆس" لەسەر زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە ئاشکرای کرد کە دۆناڵد ترامپ تاوتوێی ئاڕاستەکردنی لێدانی سەربازیی ناوبەناو بۆ سەر ئێران دەکات. 

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئەکسیۆس، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ لەگەڵ یاریدەدەرە باڵاکانیدا تاوتوێی ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی سنووردار و ناوبەناو لە گەرووی هورمز دەکات. بڵاویشیکردوەتەوە، ئامانج لەم ڕێکارە سەربازییانە ڕێگریکردنە لە ئێران لە دووبارە بنیاتنانەوەی توانا ڕاداری و مووشەکییەکانی کە بۆ بەئامانجگرتنی کەشتییە نەوتییەکان بەکاریان دەهێنێت. 

لەبەرانبەردا، مەسعـود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند پابەندی ئەمریکا بەو ڕێکەوتننامەیەی واژووی سەرۆکی ئەمریکای لەسەر بوو، زیاتر لە دوو هەفتەی نەخایاند. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە وڵاتەکەی خاوەنی تۆمارێکی شەرەفمەندانەیە لە جێبەجێکردنی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکاندا، بە پێچەوانەی ئەمریکاوە. 

پزیشکیان جەختیشی کردەوە کە ئەگەر واشنتن بگەڕێتەوە سەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنەکەدا، تاران بە شێوەیەکی دەستبەجێ هەمان هەنگاو دەنێتەوە و بەڵێنەکانی جێبەجێ دەکاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 37 خولەک پێش ئێستا

    ئەمریکا.. دەركردنی كۆچبەران كراوەتە یاری ڤیدیۆیی و ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای 9 ڕۆژ لە لافاوەكەی نیپاڵ دوو كرێكار بە زیندوویی ڕزگار كران

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بەرزى نرخی وزە و لێشاوی كۆچبەران بەریتانیا بەرەو كارەسات دەبات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی کەمیکردووە و گەیشتووەتە نزیکەی شەش ملیار دینار

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرەنسا.. هەوڵدان بۆ قەدەغەکردنى پۆشینی حیجاب کاردانەوەى لێ دەکەوێتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئەمریكا داوای پچڕاندنى پەیوەندییە سەربازییەکانی واشنتۆن و ئیسرائیل دەكرێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ئەو پارانەى کە بە ئۆكرانیا و ناتۆى داوە لە ئەوروپاى وەردەگرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز بەبێ ویستی ئێمە ناکرێتەوە

سەرەتا