1 کاتژمێر پێش ئێستا
79 جار خوێنراوەتەوە
بانکی ناوەندی ئێران: ئابووری ئێران دوورە لە داڕمانەوە
پەیام
پاریزگاری بانکی ناوەندیی ئێران ڕووخانی ئابووریی وڵاتەکەی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند، کۆکردنەوەی شایستە دارایییەکان و یەدەگی دراوی بیانی بەردەوامە و سیستەمی ئابووری وڵات بەرانبەر گەمارۆ نوێیەکان خۆڕاگرە.
محەممەدڕەزا فەرزین، پاریزگاری بانکی ناوەندیی ئێران لە لێدوانێکدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو بانگەشانەی باس لە چوونەناوەوەی ئێران بۆ قۆناغی داڕمانی ئابووری دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە. ناوبراو ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی پەیامەکەی بەرەو سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، ئێران خاوەنی بڕی پێویستی یەدەگی دراوی بیانییە لە ناوخۆدا و پڕۆسەی وەرگرتنەوەی شایستە دارایییەکان و سەرچاوەکانی دراوی بیانی بەردەوامە.
پاریزگاری بانکی ناوەندی ئاماژەی بە گوشارە نێودەوڵەتییەکان کرد و وتی، سەرەڕای ئەوەی نەیاران هەفتانە سزای ئابووریی نوێ بەسەر وڵاتەکەدا دەسەپێنن، بەڵام سیستەمی ئابووریی ئێران بەردەوامە لە کارکردنی ئاسایی خۆی. لەبارەی دابەزینی بەهای دراوی نیشتمانیشەوە، فەرزین ڕوونی کردەوە کە ئەو دابەزینە زیاتر لە ژێر کاریگەریی کەشوهەوای دەروونی و جەنگی دەروونیدایە، نەک لەبەر هۆکارە واقیعی و ئابوورییە بنەڕەتییەکان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە