3 رۆژ پێش ئێستا 253 جار خوێنراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی وادەی تەواوکردنی کابینەی حکومەت دیاری دەکات


چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند گفتوگۆکانی تەواوکردنی کابینەی حکومەت لەم هەفتەیەدا یەکلا دەکرێنەوە و هەفتەی داهاتوو بە مەبەستی متمانەپێدانیان ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێن. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ٢٩٢ ی خۆی لە نووسینگەی هادی عامری و بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا، کە تێیدا سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوە کرد گفتوگۆکانی پەیوەست بە تەواوکردنی کابینەی وەزاری لەماوەی ئەم هەفتەیەدا کۆتاییان دێت و هەفتەی داهاتوو پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێن بۆ دەنگدان؛ هاوکات لەسەر ئاستی پەرلەمانیش تاوتوێی خێراکردنی هەنگاوەکانی پەسەندکردنی یاسا گرنگەکان کرا، کە لە پێشەنگیاندا پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی و یاسای حەشدی شەعبین. 

هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، لێکەوتە دارایی و ئابوورییەکانی جەنگی ناوچەکە و پەککەوتنی جووڵەی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز لەسەر عێراق تاوتوێ کران؛ هاوکات فیراس موسڵماوی، وتەبێژی فراکسیۆنی «ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان» ئاشکرای کرد کە هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتوونەتە قۆناغی یەکلاکردنەوەی ناوی کاندیدەکانی پشکی خۆیان بۆ وەزارەتە بەتاڵەکان و بڕیارە فراکسیۆنەکانی دیکەش بەم نزیکانە لیستی کاندیدەکانیان ڕادەستی سەرۆکوەزیران بکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 50 خولەک پێش ئێستا

    ئەمریکا.. دەركردنی كۆچبەران كراوەتە یاری ڤیدیۆیی و ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای 9 ڕۆژ لە لافاوەكەی نیپاڵ دوو كرێكار بە زیندوویی ڕزگار كران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بەرزى نرخی وزە و لێشاوی كۆچبەران بەریتانیا بەرەو كارەسات دەبات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی کەمیکردووە و گەیشتووەتە نزیکەی شەش ملیار دینار

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرەنسا.. هەوڵدان بۆ قەدەغەکردنى پۆشینی حیجاب کاردانەوەى لێ دەکەوێتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئەمریكا داوای پچڕاندنى پەیوەندییە سەربازییەکانی واشنتۆن و ئیسرائیل دەكرێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ئەو پارانەى کە بە ئۆكرانیا و ناتۆى داوە لە ئەوروپاى وەردەگرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز بەبێ ویستی ئێمە ناکرێتەوە

سەرەتا