2 کاتژمێر پێش ئێستا
137 جار خوێنراوەتەوە
نۆرەگرتنی پێشوەختە بۆ بەنزین و جێهێشتنی ئۆتۆمبێل قەدەغەکرا
پەیام
نۆرەگرتنی پێشوەختە بۆ بەنزین و جێهێشتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام و ناو کۆڵانەکان لە هەولێر قەدەغەکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر ڕایگەیاند، ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ نۆرەگرتنی بەنزین لەبەردەم وێستگەكان و ناو كۆڵانەكان بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە و سەرپێچیكاران ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.
بەپێی بڕیارەكە، ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل پێش دابەشكردنی بەنزین، بەتایبەت لە كاتی شەودا، ڕێگەپێدراو نییە. هاتوچۆی هەولێر ئەركدار كراوە بۆ تۆماركردنی ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە بۆ نۆرەگرتن بەجێ دەهێڵرێن تاوەكو سزای داراییان بۆ بنووسرێت.
دەشڵێت: ئەم هەنگاوەش بە مەبەستی ڕێكخستنی شەقامەكان و ڕێگریكردن لە جەنجاڵیی ناپێویست دراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە