1 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
پزیشکیان: ئەگەر ئەمریکا پابەندی یاداشتی لێکتێگەیشتن بێت ئێران هەنگاوی هاوشێوە دەنێت
مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند ئەگەر ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ پابەندییەکانی بە یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیسلامئاباد، تاران دەستبەجێ هەنگاوی هاوشێوە دەنێت.
پزیشکیان لە میانی وتارێکیدا لە کۆبوونەوەی لوتکەی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای لە بیشکەکی قیرغزستان ئاماژەی بەوە کرد پابەندبوونی ئەمریکا بەو بەڵگەنامەیەی واژۆی سەرۆکی ئەو وڵاتەی لەسەر بوو کەمتر لە دوو هەفتەی خایاند و پێشێلکردنی بەڵێنەکانیش لەلایەن واشنتنەوە بەرەوڕووی وەڵامی گونجاوی ئێران بووەتەوە؛ هاوکات جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی بە پێچەوانەی ئەمریکاوە خاوەنی تۆمارێکی سەربەرزانەیە لە پابەندبوون بە بەڵێن و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانیدا.
سەرۆککۆماری ئێران بە ڕاشکاوی دووپاتی کردەوە لە ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی، تاران بە شێوەیەکی دەستبەجێ هەنگاوی هاوشێوە دەنێت؛ ئەم هەڵوێستەش هاوتای لێدوانی بەرپرسە باڵا سیاسی و سەربازییەکانی تارانە کە لەماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا چەندین جار ئامادەیی خۆیان بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتننامەی ئیسلامئاباد دەربڕیوە لە ئەگەری پابەندبوونی واشنتن بە سەرجەم بەڵێنەکانیەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە