1 کاتژمێر پێش ئێستا
157 جار خوێنراوەتەوە
ئەکسیۆس: ئەمریکا لە هێرشەکانی ڕۆژی سێشەممەدا ١٠٠ ئامانجی ئێرانی پێکاوە
پێگەی ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ئاشکرای کرد، سوپای وڵاتەکەیان لە هێرشەکانی دوێنێ شەو نزیکەی ١٠٠ ئامانجی ئێرانییان بۆردومان کردووە، لەنێویاندا دوو کەشتیی نەوتهەڵگری حکومەتی تاران.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو بەرپرسانە، بەئامانجگرتنی کەشتییەکان لە چوارچێوەی سیاسەتێکی نوێدایە بە ناوی "نەوتهەڵگر بەرانبەر نەوتهەڵگر"، کە لەلایەن دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پەسەند کراوە. ئەم هەنگاوە ئامانج لێی ڕاگرتنی هێرشەکانی ئێرانە بۆ سەر نەوتهەڵگرە بازرگانییەکان کە لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕدەبن.
لە شەپۆلی هێرشەکانی سێشەممەدا، کۆمەڵێک لە ئامانجە سەربازییە بنەڕەتییەکان کرانە ئامانج، کە دیارترینیان بنکەکانی بەرگریی ئاسمانی و سیستەمەکانی ڕاداری سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بوون.
جگە لەوانەش، بۆردومانەکان تواناکانی مینڕێژی لە ئاودا، ناوەندەکانی پەیوەندی، هاوێژەرەکانی مووشەکی کروزی دژەکەشتی و سەکۆکانی هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەریان گرتەوە، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هەر هەڕەشەیەکی سەربازیی تاران لە ناوچەکەدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە