2 رۆژ پێش ئێستا 364 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا لە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ئاهەنگێکی هاوسەرگیری بۆردومان کرد و دەیان منداڵ بریندار بوون

پەیام

لە هێرشێکی ئەمریکادا بۆ سەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە ناوچەی کوهستەکی باشووری ئێران، پێنج کەس کوژران و ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون کە زیاتر لە ١٥یان منداڵن. 

ئەحمەد نەفیسی، جێگری پارێزگاری هورمزگان بۆ کاروباری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی، ڕایگەیاند هێرشەکە ئاهەنگێکی لە شارۆچکەی کوهستەک سەر بە دوورگەی سیریک لە پارێزگای هورمزگان کردووەتە ئامانج. 

لەبارەی ئاماری زیانە گیانییەکانەوە، نەفیسی ئاماژەی بەوە کرد تا ئێستا پێنج کەس بەهۆی هێرشەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. هەروەها ڕوونیکردەوە کە لەنێو بریندارەکاندا زیاتر لە ١٥ منداڵ هەن کە لەو کاتەدا بەشداریی ئاهەنگەکەیان کردبوو. 

ئەو بەرپرسە ئێرانییە پێشبینیی ئەوەی کرد کە ژمارەی قوربانییەکان بەرز ببێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە باری تەندروستیی بەشێک لە بریندارەکان زۆر ناجێگیرە و لە دۆخێکی مەترسیداردان. 

لەبەرانبەردا، سوپای پاسدارانی ئێران ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت، وەڵامی زۆر توندی هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر ئەو ئاهەنگە دەدەنەوە، هاوکات ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانی لە ئەنجومەنی شوورای ئیسلامی ئێران رایگەیاند، هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر ئەو ئاهەنگی هاوسەرگیرییە دەرخەری ئەوەیە کە ئەمریکا لە هێرشەکانیدا هیچ بەهایەکی سەربازی و مرۆیی لەبەرچاو ناگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 خولەک پێش ئێستا

    سووریا.. میدیاكارێكی دیاری سەردەمی ڕژێمی ئەسەد دەستگیركرا

  • 18 خولەک پێش ئێستا

    ئیسرائیل: تونێلەكانی حزبوڵڵا لە بەشێك لە بەرزاییەكانی باشووری لوبنان پاككرانەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا هێرشى وشکانى بكات لە هەفتەیەکدا 1000 سەرباز بەدیل دەگرین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتۆن داوای ڕێككەوتنێكی نوێ و گشتگیرتر لەگەڵ ئێران دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە شەڕی هێزەكانی حكومەتی یەمەن و حووسییەكاندا 80 كەس كوژران

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەتۆمەتی بێڕێزیكردن بە ئەردۆغان، داودئۆغڵو دادگایی دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بنكه‌كانی ئه‌مریكامان له‌ ئیمارات و كوه‌یت بۆردومان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: سوپای ئەمریکا خۆی بۆ بەردەوامی جەنگ لەگەڵ ئێران ئامادە کردووە

سەرەتا