2 کاتژمێر پێش ئێستا
70 جار خوێنراوەتەوە
ئێران به ٢٥ مووشهك و ٢٠ درۆن وهڵامی هێرشهكانی ئهمریكای دایهوه
دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر باشووری ئێران، سوپای پاسداران بنکەکانی ئەمریکای لە کەنداو و ئوردون بۆردومان کرد.
بەپێی زانیارییەکان، ئێران نزیکەی ٢٥ مووشەکی بالیستی هەڵداوە کە تەنها نیوەیان گەیشتووەتە ئاسمانی ئوردون. لەو ژمارەیە ١٠ مووشەکیان تێکشکێندراون و سێ مووشەکیش بێ هیچ زیانێکی گیانی کەوتوونەتە خوارەوە. هاوکات، سوپای پاسداران نزیکەی ٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراستەی بنکەکانی ئەمریکا لە بەحرەین کرد، کە زۆربەیان لەلایەن سیستەمی بەرگرییەوە خرانە خوارەوە.
بةثيَى ثيَطةى ئةكسيؤس، هێرشە نوێیەکانی ئەمریکا توانای هێرشبەریی ئێرانی لە گەرووی هورمزدا لاواز کردووە، ئەمەش لانی کەم بۆ ماوەی مانگێک ئاستی هەڕەشەکانی سەر کەشتییە بازرگانییەکانی کەم کردووەتەوە. تەنها رۆژی سێشەممە، نزیکەی ٤٠ کەشتیی بازرگانی کە هەڵگری ملیۆنان بەرمیل نەوت بوون، بە سەلامەتی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕین. هێزەکانی ئەمریکاش چەندین مووشەکی کروزی دژە کەشتی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای پاسدارانیان تێکشکاند کە ئاراستەی کەشتییەکان کرابوون، بێ ئەوەی هیچ زیانێکیان پێ بگات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە