1 کاتژمێر پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
بارهگای خاتهمولئهنبیا: ئوردون، بهحرێن، ئیمارات و كوهیت-مان بۆردومان كرد
پهیام
بارهگای خاتەمولئەنبیا رایگهیاندووه، سوپای پاسداران و سوپای ئێران هێرشی بەرفراوانیان بە مووشەک و درۆن بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کوێت، ئوردون، بەحرێن و ئیمارات ئهنجام داوه.
بارهگای خاتەمولئەنبیای ئێرانی لە بەیاننامەیەکدا جەختی کردەوە ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرییەکانیان دژی هێزەکانی ئەمریکا تا "پەشیمانبوونەوەیان" بەردەوام دەبێت. ئاماژە بەوەش دراوە کە بەردەوامیی کردەوە دوژمنکارییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، بە وەڵامی زۆر توندتر، بەرفراوانتر و وێرانکەرتر ڕووبەڕوو دەبێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند بنکەی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکایان لە بنکەی "عەلی سالم" لە کوێت بە مووشەک و درۆن کردووەتـە ئامانج، کە بە وتەی ئەوان بووەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە سەربازانی ئەمریکی.
هاوکات، سوپای ئێران ڕایگەیاند بە درۆنی جۆری "ئارش" دامەزراوەکانی ئەمریکایان لە بنکەی شێخ عیسا لە بەحرێن بۆردومان کردووە. هەروەها سیستەمەکانی ڕادار و شوێنی کۆبوونەوەی هێزەکانی ئەمریکایان لە هەردوو بنکەی "زەفرە" و "منهاد" لە ئیمارات کردووەتە ئامانج، ههروهها به مووشهك بۆردومانی بنكهیهكی سهربازی بهكارهێنراویان له ئوردون به ئامانج گرتووه.
ههروهها سوپای پاسداران ئهوهشی ڕاگهیاندووه، بنكهی هێزهكانی ئهمریكایان له شاری ههولێر به مووشهك و درۆن بهئامانج گرتووه.
سوپای ئێران ئاماژەی بەوەش کرد کە وەڵامەکەیان بۆ هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون و ئاهەنگەکانی هاوسەرگیری، زۆر بەرفراوان و هەمەلایەنە دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە