1 کاتژمێر پێش ئێستا
142 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: ئهو كهشتییهی له هومز دهستمان بهسهردا گرت، سوتهمهنی قاچاخی ههڵگرتبوو
پهیام
ئێران ڕایگەیاند لە گەرووی هورمز دەستی بەسەر کەشتییەکی بیانی داگرتووە کە ٣٨٢ هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاغی هەڵگرتووە و هاوکات ١١ سەرنشینی کەشتییەکەش دەستگیر کران.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران، ئیرنا بڵاویکردنەوە، هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی لەسەر بنەمای ئەو زانیارییەی کە بەدەستیان گەیشتووە و باس لەوە دەکرێت کە لە باکووری گەرووی هورمز کەشتییەک بەرهەمی نەوتی قاچاغی هەڵگرتووە، دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کەشتییەک دەستی بەسەرداگیرا کە ٣٨٢ هەزار لیتر سووتەمەنی هەڵگرتبوو و هاوکات ١١ سەرنشینیشی دەستگیر کران.
لەبارەی شوناسی دەستگیرکراوەکان هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە