1 رۆژ پێش ئێستا 260 جار خوێنراوەتەوە

نیویورک تایمز: بەڵگەکان دەریانخستووە کە ئەمریکا بۆردومانی ئاهەنگەکەی باشووری ئێرانی کردووە

پەیام

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەی نیویورک تایمز، ئەوە پشتڕاست کراوەتەوە کە هێزی ئاسمانیی ئەمریکی بۆمبێکی ئاڕاستەی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە باشووری ئێران کردووە، کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنی. 

بەپێی ڕۆژنامە ئەمریکییەکە لەدوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد، بەڵگەی بینراو و پاشماوەی چەکەکان دەریخستووە هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا باڵەخانەیەکی نێو ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی لە شاری کۆهەستک کردووەتە ئامانج؛ شوێنێک کە ئاهەنگی هاوسەرگیریی تێدا بەڕێوەچووە و زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە. 

لێکۆڵینەوەکە پشتی بە کۆمەڵێک گرتە و وێنەی شوێنی ڕووداوەکە، لەگەڵ شاهیدی دانیشتووان و بەرپرسانی ناوخۆیی شارەکە بەستووە و، لە کۆتاییدا دەرکەوتووە کە ئەمریکا بۆردومانی ئاهەنگەکەی کردووە. 

سەرەڕای ئەوەش، تریڤۆر بۆڵ، شارەزای سەربازی و چەک، بۆ ڕۆژنامەکەی ڕوونکردووەتەوە کە پاشماوەی چەکە دەرکەوتووەکان لە شوێنی هێرشەکەدا بە تەواوی لەگەڵ پێکهاتەی بۆمبێکی ئەمریکی یەکدەگرنەوە کە تەنها لەلایەن فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکاوە بەکاردەهێنرێن و هێزە ئێرانییەکان خاوەنی نیین. 

هێرشەکان لە شاری کۆهەستک چەند شوێنێکیان پێکاوە، لەوانە تاوەرێکی گەورەی پەیوەندی لە نزیک بەندەری شارەکە و ئەو شوێنەی کە ئاهەنگەکەی تێدا سازکرابوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 خولەک پێش ئێستا

    سووریا.. میدیاكارێكی دیاری سەردەمی ڕژێمی ئەسەد دەستگیركرا

  • 31 خولەک پێش ئێستا

    ئیسرائیل: تونێلەكانی حزبوڵڵا لە بەشێك لە بەرزاییەكانی باشووری لوبنان پاككرانەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا هێرشى وشکانى بكات لە هەفتەیەکدا 1000 سەرباز بەدیل دەگرین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتۆن داوای ڕێككەوتنێكی نوێ و گشتگیرتر لەگەڵ ئێران دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە شەڕی هێزەكانی حكومەتی یەمەن و حووسییەكاندا 80 كەس كوژران

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەتۆمەتی بێڕێزیكردن بە ئەردۆغان، داودئۆغڵو دادگایی دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بنكه‌كانی ئه‌مریكامان له‌ ئیمارات و كوه‌یت بۆردومان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: سوپای ئەمریکا خۆی بۆ بەردەوامی جەنگ لەگەڵ ئێران ئامادە کردووە

سەرەتا