04/09/2026 251 جار خوێنراوەتەوە

گروپە چەكدارەكانی عێراق بە مەرج چەكەكانیان دەخەنە ژێر فەرمانی دەوڵەت

پەیام 

وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ڕایگەیاند، كە گروپە چەكدارەكان ئامادەن بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە سنوورداركردنی چەك و گۆڕینیان بۆ هێزێكی دەوڵەتی، بەو مەرجەی سەروەریی تەواوی عێراق بچەسپێت و دۆسیەی هێزە بیانییەكان و ئاسایشی ئاسمانی و سنوورەكان چارەسەر بكرێن.

عەلی دیفاعی، وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند، كە گروپە چەكدارەكان دژی گفتوگۆكردن نین لەسەر پرسی سنوورداركردنی چەك، بەڵكو گۆڕینی چەكەكانیان بۆ هێزێكی سەر بە دەوڵەت گرێ دەدەن بە بەدیهێنانی "سەروەریی گشتگیر و تەواوەتی". 

عەلی دیفاعی،  ڕوونی كردەوە كە ئەم هەنگاوە پێویستی بە جیاكردنەوەی هەڵگرانی چەك لە ڕێكخراوە سیاسییەكان، سەرژمێری و ڕێكخستنی چەكەكان و بەستنەوەیان بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانەوە هەیە، لەگەڵ دەركردنی یاسای خانەنشینی و داڕشتنی پەیكەری رێكخستنی حەشدی شەعبی.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، بەپێی گفتوگۆكانیان، گروپەكان ئامادەن چەكەكانیان بخەنە خزمەت دەوڵەت، بەو مەرجەی پرسی بوونی هێزە بیانییەكان و كۆنترۆڵكردنی سنوور و ئاسمانی عێراق چارەسەر بكرێت.

وتیشی، ئەگەر ئەم مەرجانە جێبەجێ بكرێن، شتێك بە ناوی  گروپە چەكدارەكان نامێنێت؛ بە جۆرێك سەركردە سیاسییەكان دەچنە ناو كایەی سیاسی و فەرماندە مەیدانی و شەڕكەرەكان لە ناو حەشدی شەعبیدا وەك هێزێكی سەربازیی فەرمی دەمێننەوە، چونكە گروپەكان لە پرەنسیپی ملكەچبوونی چەك بۆ فەرماندەی گشتی تێدەگەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزارەتە بەتاڵەکان پڕ دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌؛ كێ كاندیده‌؟

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێنجشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: فڕۆکەی دوژمن هاتوونەتە ئاسمانی عێراق؛ رۆژنامەیەکیش دەڵێت راهێنان بووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی و ناوه‌ پێشنیازكراوه‌كان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای کشانەوەی ئەمریکا؛ عێراق یەکەم ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی کردە سەر مۆڵگەکانی داعش

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق: بۆ هێزە ئەمنییەكان نییە دەستوەردان لە نرخی دۆلاردا بكەن

سەرەتا